Mohammed Baqi Hussein
13 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 14 ئادار 2017
حمس - AA
ئۆپۆزسیۆنی سووریا ناچاربوون گه‌ڕه‌كی وەعر لە شاری حمس ناوەڕاستی سووریا چۆڵ بكه‌ن كه له‌لایه‌ن رژێمی سووریاوه به‌چڕی گه‌مارۆدراوه و ئاگربه‌ستی تێدا پێشێل ده‌كرێت.
به‌پێی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو له حمس، دانوستانه‌كانی وەعر به‌نێوه‌ندگیریی رووسیا كه ماوه‌ی مانگێكه به‌رده‌وامه، كۆتایی هاتووه.
به‌پێی ئه‌و رێككه‌وتنانه‌ی کە رژێم و ئۆپۆزسیۆن واژوویان كردووه، هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن بهخێزانهكانیانهوه له‌م هه‌فته‌یه‌وه گه‌ڕه‌كی وەعر به‌جێده‌هێڵن. پێشبینی ده‌كرێت هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك هه‌زار و 500 كه‌س بگوزارێنه‌وه و له ئیدلب یان جه‌رابلوس نیشته‌جێ بكرێن.
بڕیاره له‌گه‌ڵ گواستنه‌وه‌ی ئۆپۆزسیۆندا له گه‌ڕه‌كه‌كه، گه‌مارۆی له‌سه‌ر هه‌ڵبگیرێت و دام و ده‌زگاكانی حكوومه‌تی ئه‌سه‌د ده‌ست به‌كاره‌كانیان بكه‌نه‌وه. دوای هه‌ڵگیرانی گه‌مارۆ ده‌كرێت هاوكاریی مرۆیی بۆ ناوچه‌كه بنێردرێت.