Rewa Mahmut Hasan,Mohammed Baqi Hussein
13 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 14 ئادار 2017
ئەنقەرە - AA
بەهۆی پێشێلکردنی ئاگربەست لەلایەن رژێمی ئەسەدەوە، هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا بڕیاریان داوە بەشداری نەکەن لە خولی سێیەمی کۆبوونەوەکانی ئاستانا، ئەمەش لە کاتێکدایە کە بڕیارە سبەی خولی سێیەمی کۆبوونەوەکان بەڕابەرایەتی تورکیا و رووسیا بەڕێوەبچێت.
بڕیارە کۆبوونەوەکان دوو رۆژ بخایەنێت و شاندی ئۆپۆزسیۆنیش بەهۆی پێشێلکاری ئاگربەستەکان لەلایەن هێزەکانی رژێمی ئەسەدەوە، پلانیان هەیە کە بەشداری کۆبوونەوەکان نەکەن.
شاندی ئۆپۆزسیۆن کە کاری بەشداریکردنی کۆبوونەوەکانی ئاستانایان پێسپێردراوە، رۆژی پێشتر لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەیان بە بەردەوامیی پێشێلکاریەکانی ئاگربەست کردووە لەلایەن رژێمی ئەسەدەوە.
شاندەکە ئاماژەیان بەوەداوە، هەڵسەنگاندن بۆ رێککەوتنی ئاگربەستی تایبەت بەناوچەی غوتەی رۆژهەڵاتی دیمەشق دەکەن و داوایان کردووە کە کۆبوونەوەکە بۆ ٢٠ی ئەم مانگە دوابخرێت.
گوتەبێژی شاندەکە، ئوسامە ئەبو زەید رۆژی رابردوو لە هەژماری خۆی و لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیبووی "سوپای سووریای ئازاد، بەهۆی جێبەجێ نەکردنی بەرپرسیارێتیەکان وەک خۆی، هاوکات بەهۆی هاندان و بڕیارەکانی رووسیا لە وەعەر، بەشداری کۆبوونەوەکانی" ئاستانا ٣" ناکەن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه مێدیاكانی نزیك له رژێمی ئه‌سه‌د رایانگه‌یاندووه، شاندی رژێم گه‌یشتووه‌ته ئاستانا.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كازاخستان، خەیرەت عهبدورهحمانۆڤ له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ شانده دانوستانكارهكان رووده‌كه‌نه ئاستانا و گوتی: "شێواز و كارنامه‌ی دانوستانه‌كان له ده‌ستی وڵاتانی گرنتیكار توركیا، رووسیا و ئێراندایه".
یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئاستانا، 23 و 24ی كانوونی دووه‌م به رابەرایەتی توركیا و رووسیا ئه‌نجامدرا.
شانده‌كان به‌ئامانجی به‌هێزكردنی ئه‌و ئاگربه‌سته كۆبوونه‌وه كه 30ی كانوونی یه‌كه‌می 2016 له‌لایه‌ن وڵاتانی گرنتیكارهوه راگه‌یه‌نرا.
شه‌شی شوبات وڵاتانی گرنتیكار به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی ورده‌كارییه‌كانی میكانیزمی چاودێریكردنی ئاگربه‌سته‌كه كۆبوونه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌ی دووه‌مدا كه 15 و 16ی شوبات به‌ڕێوه‌چوو، هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌شاندی ئۆپۆزسیۆن و رژێمیشه‌وه، جارێكی دیكه به‌مه‌ستی به‌هێزتركردنی ئاگربه‌سته‌كه كۆبوونه‌وه.
كۆبوونه‌وه‌كانی جنێڤ سه‌باره‌ت به‌سووریا به‌چاودێری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، سه‌باره‌ت به‌قۆناغی سیاسییه. به‌ڵام كۆبوونه‌وه‌كانی ئاستانا، به‌پێشڕه‌ویی رووسیا و توركیا به‌مه‌به‌ستی ده‌سته‌به‌ركردنی كه‌شی قۆناغی راگوزه‌ری سیاسی ئه‌نجامده‌درێت.