Mazın Asad
13 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 14 ئادار 2017
ڤارشۆڤا - AA
سەرۆکی ئەنجوومەنی یەکێتی ئەورووپا دۆناڵد توسک بە مەبەستی وەرگرتنی گوتە لێی لەسەر دۆزی گیانلەدەستدانی سەرۆکی پێشووی پۆڵۆنیا لە رووداوی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە لە ساڵی ٢٠١٠، بانگھێشتی پۆڵۆنیا کرا.
گوتەبێژی داواکارانی گشتی ڤارشۆڤا، مایکل دزیکانسکی رایگەیاند لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکان لە رووداوی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەی ساڵی ٢٠١٠ کە بەھۆیەوە ٩٥ کەس گیانیان لەدەستدا و لە نێوانیاندا سەرۆکی پێشووی پۆڵۆنیا لیچ کازینسکی ھەبوو، توسک بۆ وەرگرتنی گوتە لەوبارەیەوە، داوەتی پۆڵۆنیا دەکەن.
ئەمەش لەکاتێکدایە تاوەکو ئێستا توسک لەوبارەیەوە ھیچ روونکردنەوەیەکی نەداوە.
وەزیری بەرگری پۆڵۆنیا ئانتۆنی ماکاریوز ساڵی رابردوو سەرلەنوێ دەستپێکردنی لێکۆڵینەوەکانی لە رووداوی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە راگەیاندبوو.
لە ١٠ی نیسانی ٢٠١٠ فڕۆکەیەکی جۆری Tupolev- ١٥٤ لەکاتی نیشتنەوەی لە فڕۆکەخانەی سمۆلینسکی رووسیا لە ناوچەیەکی دارستاناوی کەوتەخوارەوە و بەھۆیەوە ٩٥ کەس گیانیان لەدەستدا کە لە نێوانیاندا سەرۆکی پێشووی پۆڵۆنیا لیچ کازینسکی ھەبوو. بەرپرسانی پۆڵۆنیا ھۆکاری رووداوەکەیان بۆ بوونی تەم و کۆنترۆڵی ھەڵەی فڕۆکەوان و ھاتوچۆی ئاسمانی رووسیا گەڕاندبووەوە. ھاوکات بەھۆی رادەستنەکردنەوەی پارچەی فڕۆکەکە لە لایەن رووسیاوە، بارگرژی لە نێوان ھەردوو وڵات ھاتبووە ئاراوە.