Mazın Asad
17 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 18 تشرینی یەکەم 2017
وارشۆ - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی ئەندامێتی تورکیا لە یەکێتی ئەورووپا رایگەیاند: "من ھەموو کاتێک ئەوە دەڵێم کە 'ئەگەر وەرمانناگرن ئەوە ئاشکرای بکەن بۆ ئەوەی بیزانین. نە ئێمە ئێوە سەرقاڵ دەکەین و نەئێوە ئێمە سەرقاڵ بکەن. با کارەکە یەکلاییبێتەوە'. بڕیاری ئەمەش نادەن. ئێمە دەڵێین ئەو لایەنە نابین کە وازدەھێنێت. چاوەڕوانی بڕیاری ئەوانین''.
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و ھاوتا پۆڵۆنییەکەی، ئاندرزج دودا دوای کۆبوونەوەی دووقۆڵی و کۆبوونەوەی نێوان شاندەکانی ھەردوولا، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ھاوبەشیان سازکرد.
ئەردۆغان ئاماژەی بەوە دا کە یەکێتی ئەورووپا پەیرەویی ڤیزا بەرامبەر بە وڵاتانی ئەمریکای لاتینی پەیرەو ناکات و گوتیشی: "تورکیا کە وڵاتێکە کاندیدە، ھاووڵاتیان ناتوانن (بێ ڤیزا) بڕۆن، شتێکی بێ مانای وا دەبێت؟ بۆیە منیش بە وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەورووپا و دۆستان دەڵێم کە پێویستە باسی ئەمانە بکەن. گوایە لە کۆتایی ٢٠١٣ ڤیزا ھەڵدەگێرا. واژوو کرا، بەڵام لەو رۆژەوە تا ئەمڕۆ سەرقاڵمان دەکەن".
سەرکۆماری تورکیا گوتیشی: "با بێینە سەر ئاراستەیەکی دیکە. ئێستا ئێمە میوانداری نزیکەی ٣.٥ ملیۆن کەس لە سووریا و عێراق و میوانداری پەنابەران دەکەین. ئەمانە لە کەمپەکان، لەو شارە لە گەرەڤانە دروستکراون و لە شارەکان میوانداری دەکرێن. تاکو ئێستا زیاتر لە ٣٠ ملیار دۆلارمان خەرج کردووە. باشە لە یەکێتی ئەورووپا چی شتێک ھاتووە؟ دوای ئامار ئاشکرا دەکەم، تەنھا ٨٨٥ ملیۆن یۆرۆ وەک ھاوکاری ھاتووە. بەڵام لە تەمووزی ٢٠١٦ دەبایە ٣ ملیار یۆرۆ بدەن و تا کۆتایی ئەو ساڵە ٣ ملیار یۆرۆی دیکەیان دەبوایە بدەن. شتێکی دیکەیان جگە لەوە نەداوە. تورکیا لێرەدا بە تواناکانی خۆی ھەموو جۆرە ھاوکارییەک پێشکەش دەکات و لە پێشکەشکردنیشی بەردەوام دەبێت".
ئەردۆغان ئاماژەی بە پێشھاتەکانی سووریا و عێراق کرد و رایگەیاند: "ناچارین لە بەرامبەر ئەم شەڕە لە سنوورەکانماندا رێوشوێنی پێویست بگرینەبەر. چونکە ئێمەش لە ژێر ھەڕەشەداین".
ئەردۆغان لەبارەی ئەندامێتی تورکیا لە یەکێتی ئەورووپا گوتی: "من ھەموو کاتێک ئەوە دەڵێم کە 'ئەگەر وەرمانناگرن ئەوە ئاشکرای بکەن بۆ ئەوەی کە بزانین. نە ئێمە ئێوە سەرقاڵ دەکەین و نەئێوە ئێمە سەرقاڵ بکەن. با کارەکە یەکلاییبێتەوە'. بڕیاری ئەمەش نادەن. ئێمە دەڵێین ئەو لایەنە نابین کە وازدەھێنێت. چاوەڕوانی بڕیاری ئەوانین''.