Kasım İleri,Rewa Mahmood Hasan
12 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 13 حوزەیران 2019
واشنتۆن - AA
جێگری وەزیری بەرگریی ئەمریکا، پاتریک شاناهان رایگەیاند کە سبەی لەگەڵ وەزیری بەرگریی تورکیا، خولوسی ئاکار لەسەر پرسی قەیرانی S-400 کۆبوونەوەیەک ئەنجام دەدات.
دوای ئەوەی کە شاناهان رۆژی هەینی لەبارەی بەشداریکردنی تورکیاوە لە پرۆگرامی فڕۆکەی جەنگی F-35 نامەیەکی ئاراستەی ئاکار کردبوو، لەبەرامبەر پرسیاری رۆژنامەنووسێک کە ئایا وەڵامی ئەو نامەیەی وەرگرتۆتەوە، شاناهان گوتی: "لەو باوەڕەدام ئەم پرسە بۆتە پرسێکی هەفتانە کە دەبێت تازەی بکەینەوە. سبەی لەگەڵ وەزیر ئاکاردا لەبارەی هەر بەرەوپێشچوونێک و پێدانی زانیاری بەیەکتر، پەیوەندیەکی تەلەفۆنی ئەنجام دەدەم. لەبارەی مەشقپێکردنەوە هەندێک چالاکیمان وەستاندووە. هیچ جۆرە چالاکییەکی چاودێریمان رانەگرتووە. سبەی بیروڕا ئاڵوگۆر دەکەین لەسەر ئەوەی چی بەرەوپێشچوونێک هاتۆتە ئاراوە. ئەوەی کە ئێستا دەتوانم بیڵێم ئەمەیە".
لە بارەی بڕیارێکی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ کە تیایدا بێ گەڕانەوە بۆ کۆنگرێس بڕیاری فرۆشتنی برێکی زۆر لە چەک بە سعوودیە و ئیمارات داوە، شاناهان گوتی:
"دۆخی تایبەت بە سعوودیە و ئیمارات بەم چەشنەیە: ئێمە چی جۆرە فرۆشتنێک لەگەڵ ئەواندا ئەنجام دەدەین بۆ بەرگریکردن لە خۆیان؟ لە لایەک وەک وەڵامێک لە ناوەندی ئەماندا هەڕەشەیەکی باڵا (هەڕەشەی ئێران) هەیە لەسەریان. دواتر ئەوان دوو هاوپەیمانی گەورەن، ئەگەر نەتوانن لە ئەمریکای وەرگرن، ئەوا بۆ ئەمنیەتی خۆیان دەچن لە چین و رووسیای وەردەگرن".