جيهان

راگرتنی فڕینی فڕۆکەوانە تورکەکانی فڕۆکەی F-35 لە ئەمریکا

ـ فەرماندەی بنکەی ئاسمانی لوکە لە ویلایەتی ئاریزۆنای ئەمریکا، جەنەڕاڵ تۆد کانتەربێری رایگەیاند کە بە ھۆکاری ئەمنی، راھێنانی فڕینی فڕۆکەوانە تورکەکانی F-35 راگیراوە.

Kasım İleri, Abdullah Shukur  | 12.06.2019 - نوێکردنەوە : 13.06.2019
راگرتنی فڕینی فڕۆکەوانە تورکەکانی فڕۆکەی F-35 لە ئەمریکا

Washington DC
واشنتۆن - AA

فەرماندەی بنکەی ئاسمانی لوکە لە ویلایەتی ئاریزۆنای ئەمریکا، جەنەڕاڵ تۆد کانتەربێری رایگەیاند کە بە ھۆکاری ئەمنی، راھێنانی فڕینی فڕۆکەوانە تورکەکانی F-35 راگیراوە.

لەمبارەیەوە بەرپرسێکی باڵای پنتاگۆن لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "فەرماندەی بنکەی سەربازیی لوکە، جەنەڕاڵ تۆد کانتەربێری رۆژی ھەینی رابردوو فەرمانی راگرتنی کاروچالاکی (بۆ فڕۆکەوانە تورکەکان) دەرکرد. فەرماندە جەخت لەسەر ئەمنییەت دەکاتەوە. ھیچ شتێکی پێچەوانەی ئەو نامەیە نییە کە بریکاری وەزیر، پاتریک شانھان بۆ وەزیر، خولوسی ئەکار ناردوویەتی".

ھاوکات دەرکردنی ئەم بڕیارە لە کاتێکدا کە فڕۆکەوانە تورکەکان ھیچ مەترسییەکی ئەمنی دروست ناکەن، جێگەی سەرنجە.

وا لێکدەدرێتەوە کە فەرماندەی ئەو بنکە سەربازییە، بەھۆی ئەگەری لاچوونی سه‌رنج و ئاگایى فڕۆکەوانەکان بەھۆکاری بەرزبوونەوەی گرژی نێوان ھەردوو وڵات بڕیاری راگرتنی راھێنانەکانی دەرکردووە.

لەلایەکی دیکە، گوتەبێژی پنتاگۆن، مایک ئاندرێ لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "وەزارەت ئاگاداری راگرتنی فڕینەکانی فڕۆکەوانە تورکەکانە. ئەگەر سیاسەتی تورکیا نەگۆڕدرێت، ئەوا لەگەڵ ھاوپەیمانە تورکەکانمان پێکەوە کار دەکەین بۆ کەمکردنەوەی بەشداریان لە پڕۆگرانی F-35".

چوار فڕۆکەوان و ٢٠ کارمەندی سەر بە ھێزی ئاسمانی تورکیا لە بنکەی سەربازیی لوکە لە ویلایەتی ئەریزۆنا لە ئەرکەکانیان بەردەوام بوون.

ئیدارەی ئەمریکا کە ئارەزووی کڕينی سیستەمی بەرگری ئاسمانی S-400 لەلایەن تورکیا لە رووسیا ناکات ، بۆ ئەمەش باس لە سەپاندنی زنجیرەیەک سزا بەسەر تورکیادا دەکات کە ئەمە رادەستکردنی فڕۆکە جەنگییەکانی ئێف-٣٥ی بە تورکیاى تێدایە. بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın