Murat Ünlü,Hemın Othman Mohammed
06 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 07 کانوونی یەکەم 2016
پاریس - AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی فه‌ڕه‌نسا، مانوێڵ ڤاڵس كه دوێنێ رایگه‌یاند خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار كاندید ده‌كات، ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی پێشكه‌ش به سه‌ركۆماری وڵاته‌كه‌ی، فرانسوا ئۆلاند كرد.
فرانسوا ئۆلاند له پێگه‌ی خۆی له تویته‌ر په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا رایگه‌یاند "بێرنارد كازێنۆڤام وه‌ك سه‌رۆكوه‌زیران داناوه و رامسپاردووه بۆ پێکهێنانی حكوومه‌تی نوێ".
مانوێڵ ڤاڵس كه پێشتر پۆستی سه‌رۆك شاره‌وانی شاری ئڤری به‌ڕێوه‌بردووه، دوێنێ ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه به‌شداری له كێبڕكێی سه‌رۆكایه‌تی كۆماردا ده‌كات.
ڤاڵس كه سه‌ربه پارتی سۆسیالیسته، ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو كه پێویسته چه‌پڕه‌وه‌كان یه‌كبگرنه‌وه كه به‌ش به‌ش بوون.
دوای لێدوانی فرانسوا ئۆلاند بۆ به‌شداری نه‌كردن له كێبڕكێی سه‌رۆكایه‌تی كۆماردا كه یەکی كانوونی یه‌كه‌م به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ڤالس كه له 31 ئاداری 2014ه‌وه پۆستی سه‌رۆكوه‌زیرانی فه‌ڕه‌نسا به‌ڕێوه‌ده‌بات كاندیدبوونی خۆی راگه‌یاند.
له كاتێكدا به‌پێی راپرسی گشتیی، جه‌ماوه‌ری ئۆلاند له‌م مانگانه‌ی دواییدا بۆ خوار %10 دابه‌زیوه، جه‌ماوه‌ری ڤاڵس كه‌مێك به‌رزبووه‌ته‌وه.
پێویسته تا 15ی كانوونی یه‌كه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌سه‌ر لیستی پارتی سۆسیالست خۆیان كاندید ده‌كه‌ن داواكاری پێشكه‌ش بكه‌ن بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار كه له 22-29ی كانوونی دووه‌م به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
پارتی کۆماریی راستڕه‌وی میانڕەوی فهڕەنسی، دوو هه‌فته پێش ئێستا سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشوو، فرانسوا فیلۆن-ی كاندید كرد بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار.
هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار له فه‌ڕه‌نسا كه دوو خوله، 23ی نیسان و 7ی مایس 2017 به‌ڕێوه‌ده‌چێت.