Yusuf Aydın Deniz
26 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 27 تشرینی یەکەم 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا كه له كۆشكی چانكایا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، حه‌یده‌ر عه‌بادی سازی كرد، سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم سه‌باره‌ت به سڕكردنی ئه‌نجامی ریفراندۆمه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند "ئاشكرایه حكوومه‌تی باكووری عێراق هه‌ر بڕیارێك بدات، قه‌ره‌بووی ئه‌و وێرانكارییه ناكاته‌وه كه ئه‌نجامیداوه. حسابێكی غهلهتیان كردبوو. ئه‌و حسابه غهڵهتهیان له ئه‌نقه‌ره، به‌غدا و تارانه‌وه بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه. له‌مه‌ودوا ئێران، توركیا و عێراق له كاری هاوبه‌شی كاریگه‌ردا ده‌بین له پێناو ئارامی و ئاسایشی ناوچه‌كه و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا."
هاوكات سه‌باره‌ت به سه‌ردانه‌كه‌ی عه‌بادی بۆ توركیا یڵدرم رایگه‌یاند "به یه‌كه‌وه كارده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی سنووری خابوور كه ده‌روازه‌ی سه‌ره‌كی چوونمانه بۆ عێراق، ده‌روازه‌ی سنووری ئیبراهیم خه‌لیل راده‌ستی حكوومه‌تی ناوه‌ندی بكرێت. به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌و ده‌روازه سنووریه كه چووه ژێر كۆنترۆڵی حكوومه‌تی ناوه‌ندی عێراق ئه‌و گوزهرگایه له باكووری عێراقه‌وه به‌رده‌وام ده‌بێت و له‌وێوه درێژده‌بێته‌وه بۆ كه‌ركووك و به‌غدا. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا گفتوگۆمان كرد له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی گوزهرگایهكی نوێ له ناوچه‌ی خابوور، كه‌مێك له خۆرئاوای خابوور. لایه‌نی عێراق به‌ئه‌رێنی له‌وه ده‌ڕوانێت و به‌یه‌كه‌وه كار ده‌كه‌ین بۆ كردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌روازه‌یه. بڕیاری ئه‌وه‌مان وه‌رگرتووه".