Mustafa Melih Ahıshalı,Hemın Othman Mohammed
09 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 10 نیسان 2017
تاران - AA
ئه‌و هاووڵاتییه توركانه‌ی له ئێران ده‌ژین، به‌مه‌به‌ستی ده‌نگدان به گشت‌پرسیی گۆڕانكاریی ده‌ستوور چوونه سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان.
له باڵیۆزخانه‌ی توركیا له تاران و کونسوڵخانهكانی توركیا له ته‌ورێز و ورمێ، به‌یانیی ئه‌مڕۆ كاتژمێر 07:30 به‌كاتی ناوخۆی توركیا، پرۆسه‌ی ده‌نگدان ده‌ستیپێكرد.
باڵیۆزی توركیا له تاران، رزا هاكان ته‌كین به رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند "ئومێده‌وارین ده‌نگدانه‌كه ئه‌نجامی زۆر باش بۆ وڵاته‌كه‌مان، گه‌ل و نیشتمانه‌كه‌مان به‌ده‌ستبهێنێت".
له ئێران هه‌زار و سه‌د ده‌نگده‌ری تۆماركراو هه‌یه، كه 844یان له تارانی پایته‌خت، 51یان له ته‌ورێز و 20یان له مه‌شهه‌دن. پرۆسەی ده‌نگدانیش تا كاتژمێر 20:00 به‌كاتی توركیا به‌رده‌وام ده‌بێت.