Zana Natık Kerem
09 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 09 نیسان 2017
وەزارەتی تەندروستی میسر لە بەیاننامەیەكدا ئاماری قوربانیانی ئەو تەقینەوەیەی بڵاوكردەوە كە ئەمڕۆ یەكشەممە لە ریگەی بۆمبێكی چێنراو لەناو كڵێسای مار گۆرگیس لە شاری تەنتا سەربە پارێزگای غەربییە باكووری میسر روویدا.
وەزارەتی تەندروستی میسر رایگەیاندووە كە بەپێی دوایین ئامار، ژمارەی قوربانیانی تەقینەوەكە گەیشتووەتە ٢١ كوژراو و ٥٩ بریندار.
وەزارەتەكە ئاماژەی بەوەشداوە كە سەرجەم كوژراو و بریندارەكان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەكانی شاری تەنتا و هەروەها سەرجەم نەخۆشخانەكانی پارێزگای غەربییە خراوەنەتە ئامادەباشییەوە.
هاوكات سەرچاوەیەكی ئەمنی میسری كە نەیویست ناوی خۆی ئاشكرا بكات بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند كە ژمارەی قوربانیانی ئەو تەقینەوەی كە لەناو كڵێسای مار گۆرگیس لە شاری تەنتا سەربە پارێزگای غەربییە باكووری میسر روویدا، گەیشتووەتە ٢٥ كوژراو و ٣٠ بریندار.
تا ئێستا هیچ لایەنێك بەرپرسیارێتی خۆی لە تەقینەوەكە رانەگەیاندووە.