Zana Natık Kerem
09 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 09 نیسان 2017
قاهیرە ــ AA
میدیاكانی میسر بڵاویان كردووە كە بۆمبێكی چێنراو لە نزیك كڵێسای مار گۆرجیس لە شاری تەنتا سەربە پارێزگای غەربییە باكووری میسر تەقییەوە كە بەهۆیەوە ژمارەیەك كەس بوونە قوربانی.
میدیاكانی میسر ئاماژەیان بەوەشدا كە هێزەكانی پۆلیس و ئۆتۆمبێلەكانی ئامبوڵانس گەیشتنە شوێنی تەقینەوەكە و رێوشوێنی ئەمنی توند لە نزیك كڵێساكە گیراوەتە بەر.
هاوكات سەرچاوەیەكی ئەمنی میسری كە نەیویست ناوی خۆی ئاشكرا بكات بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند كە بەپێی ئامارە بەراییەكان بەهۆی تەقینەوەكەوە، ١٧ كەس كوژران و ٤٠ی دیكەش بریندار بوون.
تا ئێستا دەسەڵاتدارانی میسر هیچ روونكردنەوەیەكیان لەبارەی تەقینەوەكە بڵاونەكردووەتەوە.