Meltem Bulur,Ramal Abdullah Mahmood
20 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 21 تەمووز 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو له په‌راوێزی لووتكه‌ی ناتۆدا له‌گه‌ڵ هاوتا هۆڵه‌ندییه‌كه‌ی، ستێف بڵۆك كۆبووەته‌وه و تاوتوێی ئه‌و رووداوانه‌یان كردووه كه بووه‌ته هۆی ئەوەی كێشه بکەوێتە په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات له ١١ی ئاداری ساڵی رابردووه‌وه.
چاوش‌ئۆغڵو تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هه‌ردوولایان خوازیاری ئه‌وه‌ن كۆتایی به‌و كێشانه بهێندرێت كه زیان به په‌یوه‌ندییه فره ره‌هه‌نده‌كانیان ده‌گه‌یه‌نێت وه‌ك هاوبه‌شی ستراتیجی یه‌كتر و گوتی: "له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا تاوتوێی هه‌نگاوه‌كانی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانمان كرد پێشتر هاوتا هۆڵهندییهكهم په‌یامێكی بۆ رهوانهكردبووم و جه‌ختی له‌وه كردبۆوه كه خوازیارن په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵمان ئاسایی بكه‌نه‌وه. له‌باره‌ی ئه‌و په‌یامه‌وه په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنیم له‌گه‌ڵ ئه‌نجام دا و رێككه‌وتین له‌سه‌ر هه‌نگاونان بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانمان. له‌و میانه‌یه‌دا بڕیارمان دا وه‌ك یه‌كه‌م كار راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌ش بڵاوبكه‌ینه‌وه و له ماوه‌یه‌كی نزیكدا ئه‌وان باڵیۆزی خۆیان بۆ توركیا بنێرنه‌وه و ئێمه‌ش باڵیۆزی خۆمان بۆ هۆڵه‌ندا بنێرینه‌وه. له میانی ئه‌و پێشهاتانه‌دا توركیا دوای كرد باڵیۆزی هۆڵه‌ندا له ئه‌نقه‌ره كه له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته بگه‌ڕێته‌وه توركیا".