دەوڵەت باخچه‌لی به ئۆتۆمبێلێكی كلاسیك به چه‌ند شه‌قامێكی ئه‌نقه‌رەدا سووڕایه‌وه
- سه‌رۆكی گشتیی مه‌هه‌په، ده‌وله‌ت باخچه‌لی به‌و ئۆتۆمبێله كلاسیكه‌ی كه خۆی لێی خوڕیبوو به یادی سه‌رده‌مانی زوو به چه‌ند شه‌قامێكی ئه‌نقه‌رە پایته‌ختی تورکیادا سوڕایه‌وه.
Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكی گشتیی مه‌هه‌په، ده‌وله‌ت باخچه‌لی به‌و ئۆتۆمبێله كلاسیكه‌ی كه خۆی لێی خوڕیبوو به یادی سه‌رده‌مانی زوو به چه‌ند شه‌قامێكی ئه‌نقه‌رە پایته‌ختی تورکیادا سوڕایه‌وه.
له هه‌ژماره‌كانی مه‌هه‌په له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان گرته‌ی ڤیدیۆیی باخچه‌لی بڵاوكراوه‌ته‌وه كه به ئۆتۆمبێلی فۆردی مۆدێل ١٩٧٠ كه ژماره‌ی تابلۆكه‌ی 06 TCD 07 به چه‌ند شه‌قامێكی ئه‌نقه‌رەدا ده‌سوڕێته‌وه.
گرته‌كه كه له‌گه‌ڵ گۆرانی "لوتفه‌ن"ی هونه‌رمه‌ند یاپراك سایار ئاماده كراوه ده‌بیندرێت كه باخچه‌لی له شه‌قامی ماڵازگیرت ١٠٧١ ئۆتۆمبێله كلاسیكیه‌كه‌ی لێ ده‌خوڕێت.
گرته‌كانی ڤیدیۆییەكه له نێو ئۆتۆمبێله‌كه و ده‌ره‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه گیراون و ده‌بیندرێت كه باخچه‌لی ماوه ماوه به په‌نجه‌كانی ده‌ستی هێمای "بۆزكورت" به‌رزده‌كاته‌وه و سڵاو له‌و هاووڵاتییانه ده‌كات كه له ناو ئۆتۆمبێله‌كانی دیكه‌دان.
دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی گرتە ڤیدیۆییەكه به خێرایی له لاپه‌ڕه‌كانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌نگی دایه‌وه.