Ayşe Şensoy Boztepe,Ramal Abdullah Mahmood
20 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 21 تەمووز 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، ئیبراهیم كاڵن رایگه‌یاند:له دۆخی ئێستادا پێویسته كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، هه‌ڵوێستێی روون له پشتیوانییكردنی توركه قوبرسییهكان كه له هه‌ر ده‌رفه‌تێكدا بۆیان هه‌ڵكه‌وتبێت لایه‌نگری چاره‌سه‌ر بوون و هه‌وڵیان بۆ بنیاتنانی ئاشتی و ئارامیی هه‌میشه‌یی له دوورگه‌كه داوه، له‌به‌رامبه‌ر چینی یۆنانیدا نیشان بدات كه به‌هه‌موو توانایانه‌وه پێشنیاره‌كانی چاره‌سه‌ریان ره‌تكردووه‌ته‌وه".
كاڵن له ٤٤ه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی بزووتنه‌وه‌ی ئاشتی قوبرس‌دا په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و داوا لێخۆشبوونی له خوا بۆ شه‌هیدانی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه كرد و سوپاسی سه‌ربازانی سوپای توركیایشی كرد كه رێگه‌یان گرتن له كۆمه‌ڵكوژی و سڕینه‌وه‌ی كه‌سوكاری شه‌هیدان و برینداران و توركه‌كانی قوبرس.
كاڵن تیشكی خستووەته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه كۆماری توركیا هه‌میشه له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی سیسته‌مێك بووه كه پشت به دادپه‌روه‌ری و یه‌كسانی یه‌كجاره‌كی ببه‌ستێت له قوبرس و جه‌ختی له‌وه‌ش كردووەته‌وه به سه‌رۆكایه‌تی سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ئه‌و تێڕوانینانه‌ی به ناوی چارهسهركردنهوه بۆ كاتكوشتنن وه‌لا ده‌ندرێن و هه‌وڵی گرنگ ده‌درێن بۆ چاره‌سه‌كردنی كێشه‌كه به شێوه‌یه‌كی جدی.
ئیبراهیم كاڵن سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشاوه كه توركه‌كانی قوبرس له ریفراندۆمی ٢٠٠٤ و قۆناغه‌كانی دواتر زۆر هه‌نگاوی ئاشته‌واییان ناوه و قوربانییه‌كی زۆریان داوه و نووسیوویه‌تی: "له دۆخی ئێستادا پێویسته كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، هه‌ڵوێستێی روون له پشتیوانییكردنی توركه قوبرسییهكان كه له هه‌ر ده‌رفه‌تێكدا بۆیان هه‌ڵكه‌وتبێت لایه‌نگری چاره‌سه‌ر بوون و هه‌وڵیان بۆ بنیاتنانی ئاشتی و ئارامیی هه‌میشه‌یی له دوورگه‌كه داوه، له‌به‌رامبه‌ر چینی یۆنانیدا نیشان بدات كه به‌هه‌موو توانایانه‌وه پێشنیاره‌كانی چاره‌سه‌ریان ره‌تكردووه‌ته‌وه".
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، ئیبراهیم كاڵن جارێكی دیكه جه‌ختی له سه‌ر پشتیوانی توركیا كردووەته‌وه بۆ هاونهژادهكانیان له قوبرس و گوتی: "توركیا وه‌ك وڵاتێكی دڵنیاییده‌ر تا كۆتایی ئه‌و مافانه‌ی خۆی به‌كارده‌هێنێت كه له یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن و رێگه به‌وه نادات شت وه‌ك ئه‌مری واقیع بسه‌پێندرێت و له‌گه‌ڵ هاونهژاده قوبرسییهكانمان ده‌بین".