Mehmet Tosun
04 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 05 کانوونی یەکەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، ئیبراهیم كاڵن رایگەیاند كه یه‌كێتیی و پشتیوانی له یه‌كتر، دوو ستوونی سه‌ره‌كی ناتۆن و چاوه‌ڕوانی توركیا له هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌وه‌یه به شێوه‌یه‌كی به‌رجه‌سته دژبه هه‌موو جۆره تیرۆرێك به په‌كه‌كه، داعش و فه‌تۆوه له پاڵیدابن.
ئیبراهیم كاڵن له هه‌ژماری خۆی له تویته‌ر، تویتێكی كرد له‌باره‌ی لووتكه‌ی ناتۆ كه له به‌ریتانیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، ئیبراهیم كاڵن له تویته‌كه‌یدا رایگه‌یاند ''یه‌كێتیی و پشتیوانی له یه‌كتر، دوو ستوونی سه‌ره‌كی ناتۆن. چاوه‌ڕوانی توركیا له هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌وه‌یه به شێوه‌یه‌كی به‌رجه‌سته دژبه هه‌موو جۆره تیرۆرێك به په‌كه‌كه، داعش و فه‌تۆوه له پاڵیدابن. هه‌تا هه‌موومان له ئاسایش‌دا نه‌بین هیچ كه‌سێكمان له ئاسایش‌دا نین''.