Necat Hazar
04 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 05 کانوونی یەکەم 2019
وان - AA
له پارێزگاكانی وان و مووش، رێگاوبانی ٤٥ ناوچه‌ی نیشته‌جێبوون كه به‌هۆی به‌فر و رههێڵهوه به‌ڕووی هاتوچۆدا داخرابوون، كرانه‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن گه‌وره شاره‌وانی وان بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه كه كاركراوه بۆ كردنه‌وه‌ی رێگای ١٥ ناوچه‌ی نیشته‌جێبوون كه دوێنێ به‌هۆی بارینی به‌فر و ناله‌باری كه‌شوهه‌واوه به‌ڕووی هاتوچۆدا داخرابوون.
رێگاوبانی ناوچه‌كانی سه‌ربه شارۆچكه‌كانی باهچه‌سه‌رای، گورپنار و مورادیه كه به‌ڕووی هاتوچۆدا داخرابوون، به هه‌وڵی تیمه‌كانی راماڵینی به‌فر به‌ڕووی هاتوچۆدا كرانه‌وه.
تیمه‌كانی راماڵینی به‌فر له ئیداره‌ی تایبه‌تی پارێزگای مووش، رێگای ٣٠ گوندیان كرده‌وه كه دوێنێ به‌هۆی به‌فر و رههێڵهوه داخرابوون.
به‌پێی روونكردنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی ناوچه‌كه، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئاسمانی ناوچه‌كه به گشتی ساماڵ و هه‌وراوی بێت.
له ناوچه‌كه‌دا كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت كاته‌كانی ئێواره به‌فر ببارێت، پله‌کانی گه‌رما وه‌رزی ئاسایی بێت و با له باشوور و خۆرئاواوه به‌خێراییه‌كی كه‌م هه‌ڵ بكات و ناوبه‌ناو خێراییه‌كه‌ی زیاد بكات.
پێشبینی ده‌كرێت به‌رزترین پله‌کانی گه‌رما له رۆژدا له وان و هه‌كاری هه‌شت پله‌ی سه‌دی و له مووش چوار پله‌ی سه‌دی و له به‌دلیس سێ پله‌ی سه‌دی بێت.