وان.. وه‌ستایه‌ك نیو سه‌ده‌یه داشی شه‌تره‌نج له دار دروست ده‌كات
عه‌لی یابه'ی ته‌مه‌ن ٦٩ ساڵ كه له گوندی جه‌ڤیزبه‌له‌ن سه‌ربه قه‌زای باهچه‌سه‌رای له پارێزگای وان ده‌ژی، نیو سه‌ده‌یه داشی شه‌تڕه‌نج له داری شمشاد (Buxus) دروست ده‌كات.
Van
وان – AA
عه‌لی یابه'ی ته‌مه‌ن ٦٩ ساڵ كه له گوندی جه‌ڤیزبه‌له‌ن سه‌ربه قه‌زای باهچه‌سه‌رای له پارێزگای وان ده‌ژی، نیو سه‌ده‌یه داشی شه‌تڕه‌نج له داری شمشاد (Buxus) دروست ده‌كات.
یه‌كێك له‌و یارییانه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو هه‌ر له گه‌نجانه‌وه تاكو به ساڵاچووان له باهچه‌سه‌رای ده‌یكه‌ن، شه‌تره‌نجه. وێڕای گۆڕانكارییه‌كانی سه‌رده‌م عه‌لی یابه به هه‌مان چێژی جارانه‌وه به‌رده‌وامه له دروستكردنی داشی شه‌تره‌نج به‌و ئامێره له دار و ئاسن دروستكراوه‌ی سه‌رده‌مانێك باوی بوو.
یابه له ماوه‌ی ١٠ رۆژدا ته‌واوی ده‌سته داشه‌كانی شه‌تره‌نجێك له لقه داره‌كانی شمشاد دروست ده‌كات و به‌مجۆره به‌رده‌وامی ده‌دات به‌و شێوازه سه‌ره‌تاییه‌ی دروستكردنی داش و هه‌روەها داهات بۆ خانه‌واده‌كه‌ی دابین ده‌كات.
ئه‌و وه‌ستا ده‌ستڕه‌نگینه‌ی داشی شه‌تره‌نج به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه ئه‌و پیشه‌یه ئه‌وی به زیندوویی هێشتۆته‌وه و گوتی: "جاران له گونده‌كه‌مان جگه له دوو ماڵ، له‌هه‌موو ماڵێكدا ئه‌و ئامێره هه‌بوو. ئه‌و سه‌رده‌مه ئه‌مه كاری هه‌موو كه‌سێك بوو و داهاتێكی باشی هه‌بوو، به‌ڵام ئێستا كه‌س به‌كاری ناهێنێت و ئه‌م پیشه‌یه نه‌ماوه، به‌ڵام من هێشتا به‌رده‌وامم له‌و كاره و تا بشمێنم، وازناهێنم".
یابه نیگه‌رانی خۆی نه‌شارده‌وه له‌وه‌ی گه‌نجان خۆیان فێری ئه‌م پیشه‌یه ناكه‌ن و ئاوا بڕوا ئه‌م پیشه‌یه به ته‌واوی له‌ناو ده‌چێت و گوتی: "ساڵانی پێشوو تاكو ده‌سته داشێكم ته‌واو ده‌كرد، ١٠ كه‌سی دیكه داوایان ده‌كرد بۆیان دروست بكه‌م. ئێستا خه‌ڵك كه‌متر داوا ده‌كات. زۆر خۆشحاڵ ده‌بم به‌وه‌ی گه‌نجان بێن و فێری ئه‌و كاره‌یان بكه‌م، تاكو ئه‌و پیشه‌یه له‌ناو نه‌چێت".