Yavuz Emrah Sever,1 23
08 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 09 کانوونی یەکەم 2019
دوزجه - AA
له ئاكامی به‌ریه‌ككه‌وتنی پاسێك و بارهه‌ڵگرێكی پۆسته و گه‌یاندن له پارێزگای دوزجه، دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ٢٣ی دیكه‌یش برینداربوون.
له‌سه‌ر رێگای ئانادۆڵو له‌سنووری پارێزگای دوزجه پاسێك و بارهه‌ڵگرێكی پۆسته و گه‌یاندن به‌ریه‌ككه‌وتن.
له ئاكامی رووداوه‌كه‌دا شۆفێری پاسه‌كه، كه‌نعان چه‌تینكایا و یاریده‌ده‌ره‌كه‌ی، عه‌لی ئاتاڵای گیانیان له‌ده‌ستدا و ٢٣ سهرنیشی پاسه‌كه‌ش برینداربوون.
له ئه‌نجامی هه‌وڵی تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه‌ش ته‌رمی چه‌تینكایا و ئاتاڵای ده‌رهێندرا كه له‌نێو پاسه‌كه‌دا گیرببوون.
بریندارانیش به ئۆتۆمبێلی فریاكه‌وتن گه‌یه‌ندرانه نه‌خۆشخانه‌كانی دوزجه و ساكاریا.
تیمه‌كانی رێگاوبان به‌مه‌به‌ستی پاككردنه‌وه‌ی رێگاكه و كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی له بۆكسی بارهه‌ڵگره‌كه‌وه رژابوونه سه‌ر زه‌وی، ماوه‌یه‌ك رێگاكه‌یان به‌ڕووی هاتوچۆدا داخست.