Muhammet Ali Kemal
28 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 29 ئاب 2019
دوزجه - AA
له دوزجه له ئه‌نجامی پێكدادانی مینی پاسێك كه كرێكارانی باخه‌كانی پستەی ده‌گواسته‌وه له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبیلێكی دیكه، ١٣ كه‌س برینداربوون كه برینی سیانیان سه‌خته.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی دهستكهوتوون، مینی پاسه‌كه و ئۆتۆمبیله‌كه له‌سه‌ر رێگای سه‌ره‌كیی ئاكچاكۆجا-كۆجائه‌لی، پێكیاندا داوه.
له ئه‌نجامی رووداوه‌كه‌شدا شۆفێری مینی پاسه‌كه و ١٢ كه‌سی دیكه برینداربوون كه دووانیان مناڵن.
دوای ئه‌وه‌ی كه هه‌واڵیان پێگه‌یشت، تیمه‌كانی فریاكه‌وتنی ته‌ندروستی گه‌یشتنه شوێنی رووداوه‌كه و برینداره‌كانیان بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی دوزجه گواسته‌وه. ئه‌وه‌ش زانراوه كه برینی سێ له برینداره‌كان سه‌خته.
به‌هۆی رووداوه‌كه‌وه رێگای سه‌ره‌كیی ئاكچاكۆجا-ساكاریا بۆ ماوه‌یه‌ك به‌ڕووی هاتوچۆدا داخرا، دوای ئه‌وه‌ش كه ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی بڵاوببوونه‌وه كۆكرانه‌وه و ئۆتۆمبیله‌كان برانه قه‌راغی شه‌قامه‌كه، رێگاكه كرایه‌وه.
ئه‌وه‌ش زانراوه كه كرێكاره‌كانی پستە له باتمانه‌وه به‌مه‌به‌ستی كاركردن هاتوونه‌ته ئاكچاكۆجا.