Mazin Majeed Asaad Baqal
28 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 28 ئاب 2019
به‌غداد - AA
وه‌زیری وزه و سه‌رچاوه سروشتییه‌كانی توركیا فاتیح دۆنمه‌ز به‌مه‌ستی ئه‌نجامدانی چه‌ند دیدارێك گه‌یشته به‌غدادی پایته‌ختی عێراق.
دۆنمه‌ز له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غداد له‌لایه‌ن جێگری وه‌زیری نه‌وتی عێراق فیاز حه‌سه‌ن و باڵیۆزی توركیا له به‌غداد فاتیح یڵدزه‌وه پێشوازیی لێكرا.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت دۆنمه‌ز له‌چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق عادل عه‌بدولمه‌هدی، وه‌زیری نه‌وت سامیر الغهدبان و وه‌زیری كاره‌با لوئه‌ی الخهتیب كۆبێته‌وه.