Cem Ali Kuş
18 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 20 تەمووز 2021
دوزجه - AA
ئه‌و ئاره‌زوومه‌ندانه‌ی سەوڵ لێدان كه پشووی جه‌ژنی قوربانیان به ده‌رفه‌ت زانیووه بۆ دووركه‌وتنه‌وه له جه‌نجاڵییه‌كانی شار و گه‌رمای تاقه‌تپڕوكێن، روویان له ناوه‌نده‌كانی پێشبڕكێی سەوڵ لێدان كردووه له قه‌زای جومایهر سەربە پارێزگای دوزجه.
ئه‌و ئاره‌زوومه‌ندانه به بڕینی ١٦ كیلۆمه‌تر به به‌له‌م له ئاوی رووباری مەلەندا، چێژ له بینینی سروشتی دڵڕفێنی ناوچه‌كه ده‌بینن.
به‌ڕێوه‌به‌ری پێشبڕكێی سەوڵ لێدان لە دوزجه، بیرۆڵ ته‌په به میدیاكارانی راگه‌یاند كه پێشبینی ده‌كه‌ن به درێژایی پشووی جه‌ژنی قوربان، ١٠ هه‌زار كه‌س پێشبڕكێی مه‌له‌وانیی له رووباری مهلهندا ئه‌نجام بده‌ن و گوتی: "سه‌ره‌ڕای جه‌نجاڵی هاتوچۆیش كه‌چی ئاره‌زوومه‌ندان هه‌ر دێن. ئه‌مڕۆ گه‌ڕی یه‌كه‌ممان به به‌شداری ١٠٠ كه‌س ده‌ست پێ كرد".