Necmettin Karaca
18 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 18 تەمووز 2021
وان – AA
٦٠ كۆچبه‌ر له‌ناو مینی پاسێكدا له قه‌زای ئه‌رجیش سەربە پارێزگای وان قۆڵبه‌ست كران.
دوای ئاگاداركردنه‌وه‌یان له هاتنی كۆچبه‌ران، هێزه ئه‌منییه‌كان خاڵێكی پشكنینیان له ناوچه‌ی ئیشكڵی خواروو سەربە قه‌زای ئه‌رجیش دانا.
شۆفێری ئه‌و مینی پاسه‌ی كه كۆچبه‌ره‌كانی هه‌ڵگرتبوو ئاماده نه‌بوو له خاڵهكه رابوه‌ستێت، دواتر تیمه‌كان به دوای مینی پاسه‌كه كه‌وتوون و توانییان رایبگرن.
له‌ناو مینی پاسه‌كه‌دا، ٥٩ هاووڵاتیی ئه‌فغانستان و یه‌ك هاووڵاتیی پاكستان قۆڵبه‌ست كران.
ه. ت. كه به‌تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی كاری نایاسایی ده‌ستگیركرابوو، به بڕیاری دادگا ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
دوا به دوای راییكردنی دۆسیەكانیان ٦٠ كۆچبه‌ره‌كه راده‌ستی فه‌رمانگه‌ی كۆچ و كۆچبه‌ران كران.