Enes Kaplan
18 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 18 تەمووز 2021
ئه‌نقه‌ره- AA
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی توركیا له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا، له چواچێوه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)دا پێنج ملیۆن و ٥٥٧ هه‌زار و ٨١٥ دۆز ڤاكسینی بۆ هاووڵاتییان به‌كارهێناوه.
به‌پێی زانیارییه نوێكراوهكان كه له ماڵپه‌ڕی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی توركیادا بڵاوكراونه‌ته‌وه، ژماره‌ی دۆزی به‌كارهێنراوی ڤاكسین تا كاتژمێر ١٩:٤٥ی ١٨ی تهمووز، له سه‌رانسه‌ری توركیادا ٦٣ ملیۆن و ٣١٠ هه‌زار و ٣٠٧ دۆزه.
له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا، له چواچێوه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)دا پێنج ملیۆن و ٥٥٧ هه‌زار و ٨١٥ دۆز ڤاكسین له شێوه‌ی دۆزی یه‌كه‌م، دووه‌م و سێیه‌م بۆ هاووڵاتییان به‌كارهێنراوه.