Mehmet Sıddık Kaya
19 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 19 تەمووز 2021
دیاربه‌كر- AA
چالاكی و ئێشكگرتنی دایكان و باوكانی دیاربه‌كر كه به‌مه‌به‌ستی شادبوونه‌وه به‌و رۆڵانه‌یان كه تیرۆریستانی په‌كه‌كه بۆ شاخ رفاندوویانن، له‌به‌رده‌م باره‌گای سه‌رۆكایه‌تی لقی هه‌ده‌په درێژه‌ی هه‌یه به ئومێدی ئه‌وه‌ی له جه‌ژنی قورباندا كوڕ و كچه‌كانیان له ئامێز بگرنه‌وه.
ئێشكگرتنی دایكان و باوكانی دیاربه‌كر كه هه‌ده‌په به به‌رپرسیار له رفاندنی رۆڵه‌كانیان بۆ شاخ ده‌زانن و له ٣ی ئه‌یلوولی ٢٠١٩ه‌وه ده‌ستیپێكردووه، پێی نایه رۆژی ٦٨٥ههمینهوه و به‌رده‌وامه.
خه‌دیجه له‌ڤه‌نت كه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی كچه‌كه‌ی، به‌ناوی فاتیمه ئێشكی گرتووه، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه رۆڵه‌كه‌ی له هه‌ده‌په و په‌كه‌كه ده‌وێته‌وه.
له‌ڤه‌نت جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه ده‌یه‌وێت جه‌ژنی قوربان له‌گه‌ڵ كچه‌كه‌یدا به‌سه‌رببات و گوتی: "به‌ر له‌وه‌ی فاتمه وه‌ربگرمه‌وه ئه‌م خێوه‌ته جێناهێڵم. ماوه‌ی حه‌وت ساڵه به‌شوێن كچهكهمهوهم. ١٤ جه‌ژنه چاوه‌ڕێی فاتیمه ده‌كه‌م. چی ده‌بێت با ئه‌م جه‌ژنه پێكه‌وه بكه‌ین. زۆر بیرت ده‌كه‌م كچه‌كه‌م. چی ده‌بێت بگه‌ڕێوه".
ئه‌و دایكه داوای له كچه‌كه‌ی كرد خۆی راده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا بكاته‌وه.
هاوكات سوله‌یمان ئایدن، كه له پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ی كوڕه‌كه‌ی، ئۆزكان ئێشكی گرتووه، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد تا رۆڵه‌كه‌ی نه‌گه‌ڕێته‌وه ده‌ستبه‌رداری ئێشكگرتن نابێت.
سوله‌یمان ئایدن گوتی: "ده‌مانه‌وێت جه‌ژنه‌كه‌مان ببێته دوو جه‌ژن. خوازیارین ئه‌م جه‌ژنه له‌گه‌ڵ رۆڵهكانماندا بكه‌ینه‌وه".