Ömer Ürer,Ramal Abdullah Mahmood
20 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 23 تەمووز 2019
دوزجه - AA
تیمه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌ستیان كرده‌وه به هه‌ڵمه‌تی گه‌ڕان و پشكنین بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و شه‌ش كه‌سه‌ی كه به‌هۆی لافاو و رۆچوونی زه‌وی له ئاكامی بارانی به‌خوڕدا، چاره‌نووسیان نادیاره.
تیمه‌كان بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و شه‌ش كه‌سه كه چواریان منداڵن به‌رده‌وام له گه‌ڕان و پشكنین له شوێنه جیاجیاكانی گوندی ئهسماخانم-ی قه‌زای ئاكچاكۆجا و گوندی ئوغورڵو-ی سه‌ر به شاری دوزجه كه به به‌راورد به ناوچه‌كانی دیكه‌ی پارێزگای دوزجه زۆرترین زیانیان به‌ركه‌وتووه.
گومانی ئه‌وه ده‌كرێت ئه‌و شه‌ش كه‌سه چووبنه ناو ده‌ریا. ٢٢٦ كارمه‌ندی تیمه‌كان، ٣٤ ئامێر، ١٦ به‌له‌م، هه‌شت سه‌گی پۆلیسی، ٣ كۆپته‌ر و یه‌ك فڕۆكه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له ئه‌ركدان.
له‌لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه مانگی سووری توركیا، ئۆتۆمبێلی ته‌ندروستی گه‌ڕۆكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندروستی دوزجه و دامه‌زراوه‌كانی دیكه به‌رده‌وامن له هاوكارییه‌كانیان بۆ زیانبه‌ركه‌وتووان.