توركيا

باجی سه‌ر ئه‌و مۆبایلانه‌ی له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه‌ ده‌هێنرێنه‌ توركیا زیادكرا

- باجی مۆڵه‌تی به‌كارهێنانی ئه‌و مۆبایلانه‌ی سه‌ردانیكه‌ران و هاووڵاتییان به‌مه‌به‌ستی به‌كارهێنانی له‌لایه‌ن خودی خۆیانه‌وه‌ ده‌یهێننه‌ توركیا، كرایه‌ هه‌زار و ٥٠٠ لیره‌.

Dilara Zengin, Muhammet Ali Kemal  | 19.07.2019 - نوێکردنەوە : 20.07.2019
باجی سه‌ر ئه‌و مۆبایلانه‌ی له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه‌ ده‌هێنرێنه‌ توركیا زیادكرا

Ankara

ئه‌نقه‌ره‌ - AA

باجی مۆڵه‌تی به‌كارهێنانی ئه‌و مۆبایلانه‌ی سه‌ردانیكه‌ران و هاووڵاتییان به‌مه‌به‌ستی به‌كارهێنانی له‌لایه‌ن خودی خۆیانه‌وه‌ ده‌یهێننه‌ توركیا، كرایه‌ هه‌زار و ٥٠٠ لیره‌.

له‌ رۆژنامه‌ی فه‌رمیی توركیادا بڕیاری سه‌رۆكایه‌تی كۆمار به‌مه‌به‌ستی دووباره‌ دیارییكردنی بڕی باجی مۆڵه‌تی به‌كارهێنانی ئه‌و مۆبایلانه‌ی سه‌ردانیكه‌ران و هاووڵاتییان له‌گه‌ڵ خۆیاندا ده‌یهێننه‌ توركیا، بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.

به‌و پێیه‌ش باجی مۆڵه‌تی به‌كارهێنانی ئه‌و مۆبایلانه‌ی سه‌ردانیكه‌ران و هاووڵاتییان به‌مه‌به‌ستی به‌كارهێنانی له‌لایه‌ن خودی خۆیانه‌وه‌، به‌ بێ هیچ ئامانجێكی بازرگانیی له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه‌ ده‌یهێننه‌ توركیا، له‌ ٦١٨ لیره‌ و ٦٠ قوروشه‌وه‌ كرایه‌ هه‌زار و ٥٠٠ لیره‌.

ئه‌و بڕیاره‌ له‌ سبه‌ینێیەوه‌ ده‌كه‌وێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن