ئابووری, عێراق

بەهۆی نەدانی باج وەزارەتی دارایی و ئابووری ٢٠ کۆمپانیا دەداتە دادگا

وەزارەتی دارایی و ئابووری: " بۆ لەمەودوا هەر کۆمپانیا و کەس و لایەنێک خۆیان لە باجدان بدزنەوە رێگای یاسایی توندیان بەرامبەر دەگیرێتەبەر و بەتوندترین شێوە رووبەڕووی سزای یاسایی دەبنەوە".

Hawkar Yaseen  | 19.10.2020 - نوێکردنەوە : 20.10.2020
بەهۆی نەدانی باج وەزارەتی دارایی و ئابووری ٢٠ کۆمپانیا دەداتە دادگا

Arbil

هەولێر- AA

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بەهۆی خۆدزینەوە لە دانی باج، ٢٠ کۆمپانیا دەداتە داگا و رێکاری یاساییان لەدژ دەگرێتە بەر.

لەوبارەیەوە لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابووریدا هاتووە "لە هەنگاوێکی دیکە چاکسازی بەهۆی نەدانی باج و خۆدزینەوە لە باجدان، بەڕێوبەرایەتی گشتیی باجەکان و خانووبەرەی میری سەربە وەزارەتی دارایی و ئابووری، زیاتر لە ٢٠ کۆمپانیای دا بە دادگایەکی تایبەت تاوەکو رێکاری یاسایان بەرامبەر بگیرێتەبەر".

وەزارەتی دارایی و ئابووری راشیانگەیاندووە کە بۆ لەمەودوا، هەر کۆمپانیا و کەس و لایەنێک خۆیان لە باجدان بدزنەوە رێگای یاسایی توندیان بەرامبەر دەگیرێتەبەر و بەتوندترین شێوە رووبەڕووی سزای یاسایی دەکرێنەوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın