Gülbin Yıldırım,Hemın Othman Mohammed
10 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 11 شوبات 2017
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كدا روونكردنه‌وه‌یه‌كی گرنگ له‌باره‌ی چاكسازی باج بڵاوده‌كاته‌وه.
تره‌مپ كه به‌رده‌وامه له ئەنجامدانی دیداره‌كانی له‌گه‌ڵ جیهانی كاری ئه‌مریكیدا، له كۆشكی سپی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رانی كۆمپانیاكانی هێڵی ئاسمانیی كۆبوویه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، تره‌مپ جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه سووره له‌سه‌ر هه‌ڵنانی ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی كاروباری ئه‌مریكییه‌كان ئاسان ده‌كات و، گوتی: "كه‌مكردنه‌وه‌ی باری باجی گشتیی شوێنكاری ئه‌مریكییه‌كان هه‌نگاوێكی گه‌وره‌یه و كاره‌كان ده‌چنه سه‌ر رێچكه‌ی خۆیان. باوه‌ڕم وایه كه ئه‌و به‌رواره‌ی دیاری كراوه زۆر نزیكه. له ماوه‌ی دوو یان سێ هه‌فته‌ی داهاتوودا له‌باره‌ی باجه‌وه شتێكی له‌راده‌به‌ده‌ر باش بڵاوده‌كه‌ینه‌وه".
لێكدانه‌وه‌كانی تره‌مپ سه‌باره‌ت به چاكسازی له باج، به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌رێنی ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بوو له بۆرسه‌ی نیویۆركدا.
نیشانده‌ره‌كانی Standard و Poor و، ته‌كنه‌لۆژیای Nasdaq له‌سه‌دا حه‌وت به‌رزبوویه‌وه و، گه‌یشته به‌رزترین ئاست بەراورد بە ئاستەکانی پێشوو. به‌هه‌مان شێوه نیشانده‌ری Dow Jones به 150 پله به‌رزبوویه‌وه و 20.200 پله‌ی تێپه‌ڕاند و ئاستی پیوانه‌یی تۆماركرد. هه‌روه‌ها دوای روونكردنه‌وه‌كه‌ی تره‌مپ، به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر دراوه‌كانی دیكه به‌رزبوونه‌وه‌ی بهخۆیەوهبینی.