Ramal Mahmood
10 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 11 شوبات 2017
لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات کە لەلایەن سوپای تورکیاوە بۆسەر پێگەکانی تیرۆریستان لە باکووری سووریا بەردەوامە لە ١٧١ـەمین رۆژی ئۆپەراسیۆنەکەدا، بەهۆی ئۆپەراسیۆنی چڕی ئاسمانی و وشکانییەوە، ١٦٥ ئامانجی رێکخراوی تیرۆریستی داعش خاپوور کران و ٢٣ تیرۆریستی داعش کوژراون.
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لەلایەن سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیاوە بڵاوکراونەتەوە، ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات کە لە ٢٤ی ئابی ٢٠١٦ ـەوە بەمەبەستی نەھێشتنی ھەڕەشەی رێکخراوە تیرۆریستییەکان و بەرزکردنەوەی ئاستی ئاسایشی سنوور لە باکووری سووریا دەستی پێکردووە، درێژەی ھەیە.
لە ١٧١ـەمین رۆژی ئۆپەراسیۆنەکەدا لە رێگەی تۆپهاوێژ و مووشەک و تانکەکانەوە، ١٥٤ ئامانجی داعش خاپوور کران کە ژمارەیەکیان وەک حەشارگە، شوێنی مانەوە، سەنگەر، فەرماندەیی بەکار دەهێنران.
فڕۆکە جەنگییەکانی فەرماندەیی هێزەکانی ئاسمانی ئۆپەراسیۆنی ئاسمانی بۆسەر ١١ ئامانجی داعش ئەنجامدا کە حەوتیان بینای مانەوەی چەکداران، سێیانیان وەک فەرماندەیی و یەکێکیشیان وەک جبەخانە بەکار دەهێنران.
لە ئاکامی شەڕ و پێکدادانەکان و ئۆپەراسیۆنەکان ٢٣ تیرۆریستی داعش کوژران.