Muhammet Ali Kemal
28 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 02 ئادار 2017
عێراق لەدوای ئەڵمانیاوە دووەمی ئەو وڵاتانەیە کە تورکیا هەناردەی بۆ ئەنجامداون.
بەپێی ئامارە کاتییەکانی مانگی کانوونی دووەم سەبارەت بە بازرگانیی دەرەوەی تورکیا کە لەلایەن هەریەک لە دامەزراوەی ئامار و وەزارەتی گومرک و بازرگانیی ئەو وڵاتەوە ئامادە دەکرێن، ئەڵمانیا بەبڕی یەک ملیار و 122 ملیۆن دۆلار لەماوەی مانگی کانوونی دووەمدا لەلایەن تورکیاوە هەناردەی بۆ کراوە، لەدوای ئەویشەوە هەریەک لە عێراق بە بڕی 684 ملیۆن دۆلار، بەریتانیا بە بڕی 676 ملیۆن دۆلار و ئیمارات بە بڕی 655 ملیۆن دۆلار دێن.