Mazın Asad
27 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 28 شوبات 2017
ئەنقەرە - AA
جێگری سەرۆکوەزیران و گوتەبێژی حکوومەتی تورکیا نومان کورتوڵموش رایگەیاند زانیاری ھەواڵگری جددیان لەبەردەستە کەوا رێبەری رێکخراوی تیرۆریستی فەتحوڵڵاچی فەتحوڵڵا گولەن دەیەوێت لە ئەمریکاوە بۆ کەنەدا رابکات.
کورتوڵموش لەکاتی بەردەوامی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بەسەرکردایەتی سەرۆکوەزیرانی تورکیا بینالی یڵدرم لە کۆشکی چانقایا کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ساز کرد و وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانی دایەوە.
لەبارەی دەنگۆی ئەگەری راکردنی رێبەری رێکخراوی تیرۆریستی فەتحوڵڵاچی فەتحوڵڵا گولەن لە ئەمریکاوە بۆ کەنەدا، کورتوڵموش گوتی: "زانیاریی ھەواڵگری جددیمان لەبەردەستە لەبارەی ئەگەری ھەڵاتنی رێبەری رێکخراوی فەتۆ لە ئەمریکاوە بۆ کەنەدا. ھاوکات زانیاری ھەواڵگری زۆر جددیمان بە وەزارەتی دادی ئەمریکا داوە کەوا ئەندامانی فەتۆ لە کەنەدا ھەندێک زەوی و زاریان لە کەنەدا کڕیوە و رەنگە بۆ ئەوێ رابکەن. ھیواخوازین لەوبارەیەوە ئەوەی پێویست بێت دەیکەن و وەک ئێمە بە جددی لە بابەتەکە دەڕوانن".