Muhammet Ali Kemal,Sarmand Hameed
26 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 27 حوزەیران 2016
ئیستانبوڵ
لەچوارچێوەی ئەو لێکۆڵینەوانەی کە لە دۆسیەی رۆژنامەنووس حەیدەر مەریچدا دەكرێت کە بەهۆی ئەوەی رایگەیاندبوو کتێبێک لەسەر فەتحوڵڵا گولەن دەنووسێت، لەرێگەی راپۆرتێکی ساختەوە، وەک ئەندامی رێکخراوێکی تیرۆریستیی چەپ دەست بە گوێگرتن لە تەلەفۆنەکانی و دواتر رفاندنی و کوشتنی، پاشانیش شاردنەوەی و لەناوبردنی بەڵگەکان،١٨ گومانلێکراو رەوانەی دادگا کران بەمەبەستی دەستگیرکردنی ١٥ کەسیان.
تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی تاوانە رێکخراوەکان لە چوارچێوەی ئەو لێکۆڵینەوەی نووسینگەی تیرۆر و تاوانەکان سەر بە سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی لە ئیستانبوڵ دەستی پێکردووە، ئۆپەراسیۆنێکیان لە ٢٢ پارێزگا ئەنجامدا کە ناوەندەکەی لە ئیستانبوڵ بوو، تێیدا ٣١ کەسیان دەستبەسەرکرد، لەو ژمارەیە ١٣یان لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش دوای وەرگرتنی ئیفادەکانیان، ئازادکران.
١٨ گومانلێکراوەکەی دیکە دوای ئەوەی پشکنینی تەندروستییان بۆ کرا، لەلایەن داواکاری گشتییەوە ئیفادەیان لێ وەرگیرا.
دواتر بەمەبەستی دەستگیرکردنی ١٥ لە گومانلێکراوەکان، رەوانەی دادگا کران و بڕیاری دەستگیرکردنیان بۆ دەرچوو، سێ گومانلێکراوەکەی دیکەش بەمەرجی مانەوە لەژێر چاودێریی زۆرەملێدا ئازادکران.