Muhammet Ali Kemal
15 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 17 کانوونی یەکەم 2017
ئیستانبوڵ- AA
سەرۆکی داواکاری گشتیی ئیستانبوڵ عیرفان فیدان سەبارەت بەو دۆکیومێنتەی لە ماڵی کارمەندی رۆژنامەی زەمان-ی داخراو دۆزراوەتەوە ئاماژەی بەوەکرد ئەوە بەرجەستەترین بەڵگەی فەرمانی سەردەستەی رێکخراوەکە فەتحوڵڵا گولەنە سەبارەت بە 'پیلانگێڕیی ئازادکردن'.
عیرفان فیدان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا زانیاریی سەبارەت بەو دۆکیۆمێنە کە لە ماڵی بەڕێوەبەری دیزاین و گرافیکی رۆژنامەی زەمان-ی داخراو، فەوزی یازجی لەنێو ژمارەیەک ئامێری دیجیتاڵ و ئەلیکترۆنیدا دەستیان بەسەردا گیرا، بڵاوکردەوە.
فیدان سەبارەت بەو دۆکیومێنتەی لە ماڵی کارمەندی رۆژنامەی زەمان-ی داخراو دۆزراو ەتەوە ئاماژەی بەوەکرد ئەوە بەرجەستەترین بەڵگەی فەرمانی سەردەستەی فەتۆ، فەتحوڵڵا گولەنە بۆ ئەندامانی رێکخراوە تیرۆریستییەکە سەبارەت بە 'پیلانگێڕیی ئازادکردن' (لە نیسانی ٢٠١٥دا).