Ali Kemal Akan
15 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 17 کانوونی یەکەم 2017
ئەنقەرە- AA
لە هێرشێکی ئاسمانیی سوپای تورکیادا بۆ سەر ئەو ئەندامانەی رێکخراوی تیرۆریستیی جوداخواز لەهەریەک لە ناوچەکانی زاپ، ئاڤاشین-باسیان و خواکورک لە باکووری عێراق کە بە نیازبوون پەلاماری بنکە سەربازییەکان و یەکەکانی سەر سنوور بدەن، ٥ تیرۆریست کوژران.
لە راگەیەنراوێکدا کە لەلایەن سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیاوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە، کردنە ئامانجی پێگەکانی پەکەکە لە باکووری عێراق بەردەوامە.
باس لەوەشکراوە لەرێگەی ئامێرەکانی چاودێریییەوە پێگەی ژمارەیەک تیرۆریست لەهەریەک لە ناوچەکانی زاپ، ئاڤاشین-باسیان و خواکورک لە باکووری عێراق دەستنیشانکراوە کە بە نیازبوون پەلاماری بنکە سەربازییەکان و یەکەکانی سەر سنوور بدەن.
لە راگەیەنراوەکەشدا هاتووە کە لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانییدا بۆ سەریان، ٥ تیرۆریستی چەکدار کوژران و ئەو حەشارگە و پەناگانەی لەلایەن تیرۆریستەکانەوە بەکاردەهێنران، خاپوورکران.