Mazın Asad
05 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 06 مای,س 2016
سه‌ركۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان: "تێڕوانینی دادپەروەریی قیبله‌نامه‌ی بۆچوونی دێرینی دهوڵهتمانه و له‌مێژه شێوازی سیاسه‌تمان له‌مه سەرچاوەی گرتووە. بەو تێڕوانینەمان لە ٢٠٠٢ەوە تا ئێستا لە چەند بواری وەک کۆمەڵایەتی، سیاسیی، ئابووریدا ریفۆرممان کردووە بەڵام بەداخەوە لە چەندین بەربەست دروست بووە و دروست کراوە لە بەردەم هەوڵەکانمان بۆ کۆتاییهێنان بە نادادپەروەریی، کە یەکێک لەو بەربەستانە تیرۆر بووە".
ئه‌ردۆغان له گوته‌یه‌كی له ده‌ستپێكردنی كۆنگره‌ی یه‌كێتی دادگای ئیداریی باڵای نێوده‌وڵه‌تی له كۆشكی دۆڵمه‌باخچه له ئیستانبوڵ، ستایشی رێكخستنی كۆنگره‌كه و قۆناغی راوێژكاریی و ئه‌ندامی یه‌كێتییه‌كه كرد و هیوای خواست ئه‌و كۆنگره‌یه ببێته هۆكار بۆ گه‌شه‌سه‌ندنی دادگای ئیداریی له جیهان.
سه‌ركۆماری توركیا ئاماژه‌ی به‌وه دا كه له یه‌كێك له بابه‌ته هه‌ره سه‌ره‌كییه‌كان له جیهان دادپه‌روه‌رییه و زیاتر گوتیشی: "لە ئێستادا یەکێک لە پێویستیە سەرەکییەکانمان لەسەر ئاستی جیهانی دادپەروەرییە. هەڵبەت لەماوەی سەدەی رابردووماندا چەندین بەرەوپێشچوون رووی داوە، ئاگاداری ئەمەین بەڵام سەرەڕای ئەو بەرەوپێشچوونانەی بواری تەکنەلۆژیا هێشتا جیهانمان بەداخەوە نەیتوانیوە بگاتە خۆشگوزەرانییەک".
ئه‌ردۆغان روونیشی كرده‌وه كه هه‌موو رۆژێك به چه‌كی پێشكه‌وتوو بۆردومانی شاره‌كانی سووریا ده‌كرێت و به‌هۆیه‌وه مرۆڤه‌كان ده‌كوژرێت و راشیگه‌یاند له ئه‌نجامی هێرشه‌كانی رژێم ئه‌سه‌د و پشتیوانانی نزیه‌ی 600 هه‌زار كه‌س كوژراون و 12 ملیۆنیش ناچاربوون ماڵ و حاڵی خۆیان جێ بهێڵن.
سه‌ركۆماری توركیا له درێژه‌دا گوتیشی: "لە ئێستادا وەک تورکیا ١١٠ هەزار ئاوارەمان لە دەریاکاندا کۆکردۆتەوە. سەرەڕای ئەو دۆخەی کە دەبێت ویژدانمان بهەژێنێت بەڵام ئەو دەزگایانەی کە بەرپرسن لە دەستەبەرکردنی دادپەروەریی جیهانی، لە بواری دابینکردنی دادپەروەریدا لەکار کەوتوون. مەترسی لە بەرژەوەندییەکان، پێش ژیانی مرۆڤ کەوتووە. بۆیە ئێمە دەڵێین جیهان لە ٥ گەورەترە (وەک ئاماژەیەک بۆ ٥ ئەندامی هەمیشەیی ئەنجوومەنی ئاسایش)، ئاماژە بەو نادادپەروەرییە دەدەین کە لە پێکهاتەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکاندایە".
-"له پێناو بونیاتنانی دادپه‌روه‌ری جیهان پێویستیمان به هه‌ماهه‌نگی هه‌یه"
ئه‌ردۆغان گوتیشی: "تێڕوانینی دادپەروەریی قیبله‌نامه‌ی بۆچوونی دێرینی دهوڵهتمانه و له‌مێژه شیوازی سیاسه‌تمان له‌مه سەرچاوەی گرتووە. بەو تێڕوانینەمان لە ٢٠٠٢ەوە تا ئێستا لە چەند بواری وەک کۆمەڵایەتی، سیاسیی، ئابووریدا ریفۆرممان کردووە بەڵام بەداخەوە لە چەندین بەربەست دروست بووە و دروست کراوە لە بەردەم هەوڵەکانمان بۆ کۆتاییهێنان بە نادادپەروەریی، کە یەکێک لەو بەربەستانە تیرۆر بووە. رێکخراوی تیرۆریستی جوداخواز. بەتایبەت لە رۆژهەڵات و باشووری رۆژهەڵاتی وڵاتماندا هەوڵی تێکدانی پرۆژەکانمانی داوە لە هەر دەرفەتێکدا. ئەمڕۆ هەوڵی گڕتێبەردانی خوێندنگەکان و بینا حکوومییەکان دەدات. چەتەیەکی تریش لە رێگەی ئەو پیاوانەی خزاندوونیەتە ناو سیستەمی دادوەرییەوە هێرش دەکەنە سەر دەوڵەت و میللەتەکەی خۆیان".
سه‌ركۆماری توركیا له كۆتایی قسه‌كانیدا گوتیشی: "تورکیا پێداگرە لەسەر رووبەڕووبوونەوەی ئەو پێکهاتەیەکی ناومان ناوە پێکهاتەی دەوڵەتی هاوتەریب و لە رێی چەند دەزگایەکی ناشەرعی کە بەرگێکی شەرعیان پێدا کراوە و چەندین چالاکی و هەڕەشە و کوشتنی سیاسی ئەنجام دەدەن. ئامانجی ئەو هێرشانە دوورخستنەوەی ئێمەیە لە ئامانجەکانمان کە ئابووری و دیموکراتییە بەڵام بە پشتگیری گەلەکەمان ئەم هێرشانە تێپەڕ دەکەین و بەرەو ئامانجەکانی خۆمان لە ٢٠٢٣دا هەنگاو دەنێین. هیواخوازین ئه‌م رێگه‌یه‌دا له لایه‌ن دۆستانی توركیا پشتگیری ده‌كرێت. له پێناو بونیاتنانی دادپه‌روه‌ری جیهان پێویستیمان به هه‌ماهه‌نگی هه‌یه. بۆیه له‌م قۆناغه‌دا هه‌وڵه‌كانی دادگای ئیداریی زۆر گرنگه و پێم وایه ئه‌وانیش پشتگیریی له‌مه ده‌كه‌ن. هیوای سه‌ركه‌وتن له خه‌باتی دادپه‌روه‌ریتان ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ كۆنگره‌ی یه‌كێتی دادگای ئیداریی باڵای نێوده‌وڵه‌تی 2016 و ئه‌ندامانی ئه‌و یه‌كێتییه ده‌كه‌م".