Niğmet Koşarhan
26 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 27 حوزەیران 2016
دیاربەکر
ئەو ئۆپەراسیۆنەی کە سوپای تورکیا لە شارۆچکەی لیجە و ناوچەکانی دەوروبەری دەستی پێکردووە، درێژەی هەیە.
ئۆپەراسیۆنەکە لە ناوچە شاخاوی و دارستانەکاندا بەڕێوەدەچێت و مەبەست لێی کوشتن یان دەستگیرکردنی چەکدارانی پەکەکەیە لە ناوچەکە کە ژمارەیەکیان بەرپرسی باڵان، لەناوبردنی ئەو ناوچانەی ماددەی هۆشبەری تێدا دەچێنن کە وەک سەرچاوەی دارایی پەکەکە دادەنرێت هەروەها یەکێکی دیکە لە ئامانجەکانی ئۆپەراسیۆنەکە بریتییە لە تێکدانی کۆگا و گەنجینەکانیان.
- شەش ملیۆن و ٤٣٨ هەزار رووەکی هۆشبەر لەناوبران
لەماوەی سێ رۆژی یەکەمی ئۆپەراسیۆنەکەدا هێزە ئەمنییەکان توانیویانە شەش ملیۆن و ٤٣٨ هەزار رووەکی هۆشبەر هەڵبکێشن و لەناویان بەرن.
لەکاتێکدا پرۆسەی لەناوبرنی ئەو رووەکانە بەردەوامە، ئەو ناوچانەی دیکە دیاریدەکرێت کە ئەو جۆرە رووکانەیان لێ چێنراوە. پارێزەرانی گوندەکان هاوکاریی ئۆپەراسیۆنەکانی لەناوبردنی ماددە هۆشبەرەکان دەکەن. لەو چوارچێوەیەشدا دوو ملیۆن و ٧٠٠ هەزار رووەک کە لەژێر زەویدا شاردرابوونەوە و ٣٧٣ کیلۆ ماددەی هۆشبەر لە شێوەی تۆزدا، دەستیان بەسەردا گیرا.
- لەرێگەی هەڕەشە لێکردنەوە ئێشکیان پێگرتوون
ئاماژە بەوەدەکرێت کە چەکدارانی پەکەکە لەڕێگەی هەڕەشەوە هاووڵاتییانی سڤیل و شوانەکانی ناوچەکەیان ناچار بە ئەنجامدانی تاوان کردووە.
یەکێک لە شوانە گومانلێکراوەکان کە لە ئۆپەراسیۆنەکەدا دەستبەسەرکراوە، لە ئیفادەکەیدا بۆ هێزە ئەمنییەکان باسی لەوەکردووە، چەکدارانی پەکەکە پێیان گوتوون ''ئەگەر بێتو ئەوەی کە پێتان دەڵێین ئەنجامی نەدەن، ئەوا دەتانکوژین''، بەو شێوەیەش لەو شوێنانەی ماددەی هۆشبەریان لێ چێنراوە، ئێشکیان پێگرتوون.