Ramal Mahmood
28 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 01 ئادار 2017
جەهەپە لەمیانی هەڵمەتی بانگەشەی گشتپرسیدا لۆگۆیەکی بە دروشمی "نەخێر لەپێناو ئاییندە" نووسیووە کە لە بەرامبەری منداڵێک دەبینرێت و بەشێکی درووشمەکە دەکەوێتە ناو ئەو رۆژەی کە لە تەنیشتی کێشراوە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتوون، جەهەپە دەستی کردووە بە هەڵمەتی بانگەشەی گشتپرسی و لە میانیدا رێبەری تایبەتی لەنێو ئەندامانی حزبەکەی بڵاوکردەوە.
لە رێبەرەکەدا باس لە لۆگۆی هەڵمەتەکە و چۆنیەتی بەکارهێنانی ئامرازەکان و بەرهەمەکانی هاندان کراوە.
بەدرێژایی هەڵمەتە جەهەپە ئەم لۆگۆیە لە پۆستەر، پانکارت، کڵاو و تیشرۆت بەکار دەهێنێت.