Rewa Mahmut Hasan
28 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 29 تەمووز 2016
سەرۆکی جەهەپە، کەمال کڵچدارئۆغڵو رایگەیاند "گۆڕینی سیستەمی دەستووری و گۆڕینی حکوومەت لە رێگەی کودەتاوە تاوانە بەپێی یاسا، هەربۆیە دەبێت ئەو کەسانە دەربکرێن لەناو هێزە چەکدارەکان و مانەوەیان راست نییە".
کڵچدارئۆغڵو لەمیانی بەشداری کردنی لە بەرنامەیەکی کەناڵی سی ئێن ئێن تورکدا باسی لە پرسی رۆژەڤی تورکیا کرد و وەڵامی پرسیاری پێشکەشکارەکەی دایەوە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەدا کە هەوڵدان بۆ لەکارخستنی حکوومەت لە رێگەی کودەتاوە کارێکی سروشتی نییە و دەبێت هەموو ئەوانە دەربکرێن و گوتی: "گۆڕینی سیستەمی دەستووری و گۆڕینی حکوومەت لە رێگەی کودەتاوە تاوانە بەپێی یاسا، هەربۆیە دەبێت ئەو کەسانە دەربکرێن لەناو هێزە چەکدارەکان و مانەوەیان راست نییە"".
کڵچدارئۆغڵو ئاماژەی بەوەدا کە لەکاتی ئەو گۆڕانکاریانەی لەناو سوپادا دەکرێت دەبێت ئاگادار بن و تەڕو وشک پێکەوە نەسوتێنن و ئاشکرای کرد کە لە لووتکەی سەرکردەکاندا ئەوەی باس کردووە.