Rewa Mahmut Hasan
28 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 28 تەمووز 2016
لە ئێستادا هەوڵەکان بۆ دەستگیرکردنی ئەو سەربازانەی کە هەوڵی تیرۆرکردنی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان-یان دا لەکاتی هەوڵە شکستخواردووەکەی کودەتای فەتحوڵڵاچییەکان لە ١٥ی تەمووزدا بەردەوامی هەیە. لەوبارەیەوە ئۆپەراسیۆنی ئاسمانی و زەمینی لە نزیک ناوچەی مەرمەریس درێژەی هەیە.
دوای ئەوەی لە کاتی هەوڵی کودەتاییەکەدا چەند سەربازێک هەڵیانکوتایە سەر ئەو هۆتێلەی کە سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان تیایدا دەمایەوە لە ناوچەی مەرمەریسی سەربە پارێزگای موغڵا و هەوڵی تیرۆرکردنیان دابوو، لەدوای شکستی کودەتاکەوە ئەو سەربازانە هەڵاتوون و لەئێستادا ئۆپەراسیۆن بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی ئەو سەربازانە بەردەوامی هەیە لە ناوچەکە.
هێزە ئەمنیەکان لە چەند گەرەکێکی شارۆچکەی مەرمەریس لەگەڕان و پشکنین دان و رێگەی چوون و هاتن لە نێوان سنووری شارۆچکەکانی دەنیزلی و ئایدندا بۆ ماوەیەکی کاتی داخراون.
ناوبەناو هێزە ئەمنیەکان لە ناوچە دارستانیەکانی سنووری کۆیجەغیز گەڕان و پشکنین ئەنجام دەدەن.