Sabri Kesen
02 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 02 تشرینی دووەم 2020
موغلا - AA
لە نزيك كەناراوەكانى شارۆچكەى مارماريس لە موغلا، ١٨ كۆچبەرى ناياسايى بە رەگەز بيانى كە لەلايەن ئاسايشى كەناراوەكانى يۆنانەوە پاڵنرابوونە سنوورە ئاوييەكانى توركياوە، رزگار كران.
تيمەكانى ئاسايشى كەناراوەكان، لەسەر گەيشتنى زانيارى دەربارەى هەبوونى گرووپێك پەنابەر لەسەر چووپە بەلەمێك لە نزيك كەناراوەكانى گەڕەكى بۆزبورون دەستبەجێ كەوتنە جوڵە.
پاش گەيشتنى تيمەكان ٣٤ كەسيان رزگاركرد كە خەڵكى چەند وڵاتێکی جیاوازن.
تيمەكان، ١٨ كۆچبەرى ناياسايى بە رەگەز بيانى كە لەلايەن ئاسايشى كەناراوەكانى يۆنانەوە پاڵنرابوونە سنوورە ئاوييەكانى توركياوە، رزگاركرد.
كۆچبەرە ناياساييەكان، گواسترانەوە بەندەرەكە و پاش كۆتاييهاتنى رێكارەكان رادەستى بەڕێوەبەرايەتى كۆچى پارێزگا كران.