Muhammet Ali Kemal
17 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 18 کانوونی دووەم 2017
ئەنقەرە- AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند ''ئیتر لەم وڵاتەدا هەرکەسێک کارێکی خراپی ئەنجام دابێت، دەبێت باجەکەی بدات. لە چوارچێوەی سنوورەکانی دەوڵەتی یاسادا لێپرسینەوە لەگەڵ هەموو کەسێکدا دەکرێت. دەستگیرکردنی هێرشبەرەکەی شەوی سەری ساڵ، باشترین نیشاندەری ئەمەیە''.
رەجەب تەیب ئەردۆغان لەکۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار لەرێورەسمی کردنەوەی ژمارەیەک بینای دامەزراوەی ئاسایشی کۆمەڵایەتی کە لەلایەن وەزارەتی کار و ئاسایشی کۆمەڵایەتییەوە دروستکرابوون، گوتارێکی پێشکەشکرد.
لەسەرەتای گوتارەکەیدا ئەردۆغان رایگەیاند ''ئیتر لەم وڵاتەدا هەرکەسێک کە کارێکی خراپی ئەنجام دابێت، دەبێت باجەکەی بدات. لە چوارچێوەی سنوورەکانی دەوڵەتی یاسادا لێپرسینەوە لەگەڵ هەموو کەسێکدا دەکرێت. دەستگیرکردنی هێرشبەرەکەی شەوی سەری ساڵ، باشترین نیشاندەری ئەمەیە''.
دواتر گوتی: "ئه‌و رووداوانه‌ی له ساڵی ٢٠١٣ه‌وه یه‌ك له‌دوای یه‌ك به‌سه‌رماندا هاتووه نیشانی ده‌ده‌ن كه توركیا له به‌ره‌نگاری سه‌ربه‌خۆیی نوێدایه. ئه‌مجاره موخاتهبهكهمان ئه‌و دوژمنانه نین كه به‌ناو و سه‌ربازی خۆیانه‌وه رووبه‌ڕوومان بوونه‌ته‌وه، به‌ڵكو رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانن كه دارده‌ستی ئه‌وانن. ته‌ماشای ناو و گوته‌كانیان مه‌كه‌ن كه جیاوازن، په‌كه‌كه، داعش، فه‌تۆ، یه‌په‌گه، دهههكهپه-جه و ئه‌وانی دیكه هه‌موویان سیناریۆی هه‌مان گه‌مه‌ن".
سەرکۆماری تورکیا راشیگەیاند "وەک چۆن لە ٢٠١٣دا مەیدانمان بۆ گێرەشێوێنەکانی رووداوەکانی پارکی گەزی چۆڵنەکرد، وەک چۆن سەرمان بۆ ئەوانە دانەنەواند کە لە ١٧ و ٢٥ی کانوونی یەکەمدا بەئامانجی ئەنجامدانی کودەتا بەسەر یاسادا ھەڵیانکوتایە سەرمان، وەک چۆن رێگەمان نەدا بەوانەی لە ھەڵبژاردنە خۆجێیەکان، ھەڵبژاردنی گشتی و ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆمار‌دا ھەوڵی رووخاندنی ئێمەیاندا، وەک چۆن لەگەڵ گەلەکەماندا لە ١٥ی تەمووزدا شکستمان بە ئەنجامدەرانی کودەتا ھێنا، وەک چۆن ترسمان لە گەرووی ئەوانەدا چاندووە کە دەیانەوێت لە سنوورەکانمان لەگەڵ سووریا ناوچەی تیرۆر پێکبھێنن، فێڵ و تەڵەکەکانی ئابووری، سیناریۆکانی سووریا و عێراق و گەمەکانی ناوچەکە تەختی زەوی دەکەین".
رەجەب تەیب ئەردۆغان جەختی لەوەشکردەوە هەموو رێکخراوە تیرۆریستییەکان یەک ئامانجیان هەیە و گوتی: ''هەموو رێکخراوە تیرۆریستییەکان یەک ئامانجیان هەیە ئەویش ئەوەیە لەرێگەی هەڕەشەکردن لە یەکڕیزی گەلەکەمان و یەکپارچەیی وڵاتەکەمان رێگرییکردن لە تورکیا و ئاستەنگ خستنە بەردەممان و زیان گەیاندنە بە ئامانجەکانی ساڵی ٢٠٢٣. بەڵام پێیان ناکرێت. ئێمە نایبینین بەڵام خوا یار بێت نەوەکانمان بەچاوی خۆیان ئەو رۆژانە دەبینن. خوا یاربێت لە ساڵی ٢٠٥٣ و ٢٠٧١ رۆڵەکانی ئەم گەلە ئامانجەکان دەبینن".
سەبارەت بە سێکتەری ئابووری ئەردۆغان گوتی: ''ئەوانەی لە ئێستادا خاوەنی سێکتەری ئابووریین، ئەگەر قەرزی پێویست بە وەبەرهێنەران نەدەن، کێ چی دەڵێت با بڵێت، ئێمە و حکوومەت دژیان دەوەستینەوە''.
ئەردۆغان رایگەیاند "کەسانێک هەن قسەکانی منیان پێ خۆش نییە و خۆشحاڵ نین بەگوتەکانم. تەنانەت ژمارەیەکیان دەڵێن 'ئێوە وەک سەرکۆمار ئەوانە باس مەکەن. کەسانی دیکە قسەی ئاوا دەکەن...'، جا چۆن شتی وا دەبێت، من لە پێگەیەکی بەرپرسانەدام. ئایا دەبێت من ئەو شتانە باس نەکەم؟ کاتێک ئەم گەلە دەنگی پێمان دا گوتی 'تا کۆتایی داکۆکی لە مافەکانمان بکەن'، ئێمەش ناچارین داکۆکیان لێ بکەین. ئەوانەی بێویژدانانە پارە بەکار دەهێنن من بە 'دروستکردنی تیرۆری ئابووری' وەسفیان دەکەم. ئەمە ئەوەیە جگە لەوە روونکردنەوەی دیکەی نییە".
سه‌ركۆماری توركیا تیشکی خستە سەر ئەوەی کە دواخستن و درێژه‌پێدانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان له سووریا و عێراق، بۆ سه‌لامه‌تی و خێری خه‌ڵكانی ئه‌م وڵاته نییه و رایگەیاند ''ئیدی ئه‌وه بووه‌ته راستییه‌كی ئاشكرا كه نیه‌تی ئه‌وه هه‌یه له وڵاته‌كه‌ماندا زه‌مینه ئاماده‌بكه‌ن بۆ شه‌پۆلێكی گه‌وره‌ی تیرۆر. ئه‌و كاردانه‌وه نامۆیانه‌ی به‌رامبه‌ر دابه‌زینی توركیا بۆ گۆڕه‌پانه‌كه له ئارادان، سه‌رچاوه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ تێكدانی ئه‌و گه‌مه‌یه".
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەبارەت بەهەڵکشانی نرخی دراوەکانیش قسەیکرد و گوتی: ''ئیستانبوڵ کە گرنگترین رووی تورکیایە، ئەو هێرشانەی کە رۆژێک لەلایەن رێکخراوی تیرۆریستیی جوداخواز و رۆژێکی دیکە لەلایەن داعشەوە دەکرێتە سەری، رێکەوت نییە. ئەو هەڵکشانە خێرایەی لەماوەی رابردوودا لە نرخەکانی دراودا روویدا هۆکاری لۆژیکی نەبوو، بابەتەکە ئەوەبوو کە بەرهەمهێنەران و بەکاربەران نیگەران بکرێن و گەشەی ئابووریی هێواش بکرێتەوە، کێ دەتوانێت نکوڵی لەمە بکات؟''.
دواتر ئەردۆغان رایگەیاند ''بەروون و ئاشکرا هەڕەشە دەکەم و بەهەموو رێکخراوە تیرۆریستییەکان دەڵێم، چیتان لەدەست دێت بیکەن''.