Hemın Othman Mohammed
17 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 18 کانوونی دووەم 2017
سەرۆکی فیدراسیۆنی بەرھەمھێنەرانی ئارد لە تورکیا، ئەرەن گیونھان ئوڵوسۆی رایگەیاند کە تورکیا %٤٠.٢ی ھەناردەی ئاردی بۆ عێراق ئەنجامداوە و، بڕی ھەناردەکراو بۆ ئەو وڵاتە بریتی بووە لە یەک ملیۆن و ٢٩١ ھەزار و ١٦٢ تۆن.
لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، ئوڵوسۆی باسی لەوە کرد کە ساڵانە لە تورکیادا، ٢٠ ملیۆن تۆن گەنم بەرھەمدەھێنرێت و، لە باشترین و خراپترین ھەل و مەرجیشدا ئەو بڕە لەنێوان ١٦ بۆ ٢٤ ملیۆن تۆن دەگۆڕێت.
ئوڵوسۆی ئەوەشی خستەڕوو کە تورکیا لە ماوەی ١٠ ساڵی رابردوودا ئاردی بۆ ١٥٠ وڵات ھەناردە کردووە و، زۆرترین رێژەشی بۆ عێراق ھەناردە کردووە کە %٤٠.٢ بووە و، بریتی بووە لە یەک ملیۆن و ٢٩١ ھەزار و ١٦٢ تۆن. لە دوای عێراقیش تورکیا زۆرترین رێژەی ئاردی بۆ سودان ھەناردە کردووە کە %١٦.٢ بووە و، بڕەکەی بریتی بووە لە ٥١٩ ھەزار و ٥٩٠ تۆن، پاش ئەویش بۆ سووریا بووە کە %١٠.٧ بووە و، بڕەکەی بریتی بووە لە ٣٤٣ ھەزار و ٨٢٣ تۆن.
ئەو وڵاتانەی کە لە ریزبەندی ئەو ١٠ وڵاتەدان کە تورکیا زۆرترین ھەناردەی ئاردی بۆ کردوون بریتین لە ئەنگۆلا، فلیپین، ماداگاسکار، ئیندۆنێزیا، بەنین، ئیسرائیل و غانا.