گوڵاڵه سووره كێڵگه‌كانی دوزجه‌ی خه‌مڵاندووه
Düzce
دوزجه - AA
پشكوتنی گوڵاڵه سووره‌كان كه بوونه‌ته فیگه‌ری چه‌ندین ئه‌فسانه و هۆنراوه، دیمه‌نێكی دڵڕفێنیان به كێڵگه‌كانی پارێزگای دوزجه به‌خشیووه.
ئه‌م گوڵه جوانانه كه له‌گه‌ڵ هاتنی به‌هاردا خۆڕسكانه دەڕوێن و ده‌پشكوون، سه‌رنجی هاووڵاتییان زیاتر راده‌كێشن.
له‌و میانه‌یه‌دا ئاره‌زوومه‌ندانی وێنه‌گرتنی فۆتۆگرافی زوو زوو دێنه ناو سروشت و هه‌وڵ ده‌ده‌ن، به جوانترین شێوه وێنه‌ی سروشتی دڵڕفێنی ناوچه‌كه بچركێنن كه به‌هۆی ئه‌م گوڵانه‌وه سوورپۆش بووه.