07 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 08 ئەیلوول 2019
وان - AA
له كاره‌كانی هه‌ڵكه‌ندن له‌و ته‌پۆڵكه‌یه‌ی كه ده‌كه‌وێته باكووری قه‌ڵای وان و له‌سه‌ر مۆڵه‌تی وه‌زاره‌تی كولتوور و گه‌شتیاریی توركیا ئه‌نجامده‌درێت، دوو ژوور و چه‌ند به‌شێكی گۆزه‌یه‌ك دۆزرانه‌وه، كه مێژووه‌كه‌یان بۆ پێنج ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه.
كاره‌كانی هه‌ڵكه‌ندن له‌لایه‌ن تیمێكی ٥٠ كه‌سیی، كه سه‌رجه‌میان له زانكۆ جۆراوجۆره‌كان، زانا و شوێنه‌وارناسن، به سه‌رپه‌رشتیی به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی شوێنه‌وارناسیی و مێژوو له ناوچه‌ی وان، و مامۆستا له كۆلێژی ئه‌ده‌بیاتی زانكۆی ئیستانبوڵ، دكتۆر ئه‌ركان كۆنیار له‌و ته‌پۆڵكه‌یه‌ی كه ده‌كه‌وێته باكووری قه‌ڵای وان، درێژه‌ی هه‌یه.
له‌و كارانه‌دا كه پێشتر له‌نێو ئه‌و تهپۆڵكهیهدا ئه‌نجامدراون، پێكهاته‌ی مێژوویی وان و چه‌ند شوێنه‌وارێكی سه‌رده‌می ئاراراتییهكان دۆزراونه‌ته‌وه، دوو ژوور و چه‌ند به‌شێكی قاپێكی گڵین و گۆزه‌یه‌ك دۆزرانه‌وه، كه مێژووه‌كه‌یان بۆ پێنج ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه.
- "بۆ ئێمه چاوه‌ڕواننه‌كراوبوو"
له لێدوانێكدا بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو، دكتۆر ئه‌ركان كۆنیار ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد پشوودرێژانهترین كاری هه‌ڵكه‌ندنیان له ناوچه‌كه به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن.
ئه‌و جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه ته‌پۆڵكه‌كه له رووی مێژووی نیشته‌جێبوونه‌وه گرنگیی ئێجگار زۆری هه‌یه و رایگه‌یاند: "له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا چه‌ند شتێكمان دۆزینه‌وه كه بۆ ئێمه چاوه‌ڕواننه‌كراو بوون. ده‌ستمان به گۆزه و قاپه گڵینه به‌كارهێنراوه‌كان، ماڵه‌كان، پاشماوه‌ی پێكهاته‌كانی پێنج هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ری وان گه‌یشت. ئه‌مه بۆ ئێمه ئێجگار چاوه‌ڕواننه‌كراوبوو. چونكه له‌ماوه‌ی ٦٠ ساڵی رابردوودا، شتی له‌وشێوه‌یه له وان نه‌دۆزراونه‌ته‌وه".
كۆنیار تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و شوێنه‌وارانه‌ی كه دۆزراونه‌ته‌وه، نیشانده‌ری ئه‌وه‌ن كه وان خاوه‌نی مێژوویه‌كی دێرینه و رایگه‌یاند "ده‌ستمان به ماڵی ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یانه گه‌یشت كه له یه‌كه‌مین چاخی برۆنزیی، واته به‌ر له سێ هه‌زار و ٥٠٠ ساڵ له وان ژیاون. دوو جۆر ماڵمان دۆزیونه‌ته‌وه. یه‌كێكیان بازنه‌یی و ئه‌وی دیكه‌یان چوارگۆشه‌ییه.
كۆمه‌ڵگه‌ی یه‌كه‌مین چاخی برۆنزیی، له خانووی سێ مه‌تر چوارگۆشه‌ی خشتدا ژیاون. به ئاژه‌ڵداریی و كه‌مێكیش به كشتوكاڵه‌وه سه‌رقاڵ بوون. ته‌نها خانووه‌كانیان نه‌كه‌وتووه‌ته به‌رده‌ستمان، به‌ڵكو دۆخی ژیانیان، خواردنه‌كانیان، قاپه گڵینه‌كان و گۆزه‌كانیان له رێگه‌ی ته‌كنه‌لۆژیای نوێوه، هه‌ڵده‌سه‌نگێنین".
دكتۆر ئه‌ركان كۆنیار باسی له‌وه‌كرد له میانی كاره‌كانی هه‌ڵكه‌ندندا، قاپی گڵین و گۆزه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه كه هی ٦-٧ هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌رن، و پاشماوه‌كانی قۆناغی حه‌وت هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ورده ورده ده‌رده‌كه‌ون و ئه‌مه‌ش له رووی شوێنه‌وارناسیی شاره‌كانه‌وه، مایه‌ی دڵخۆشییه.