Ali Rıza Akkır
06 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 08 ئەیلوول 2019
موغڵا – AA
پێنجه‌مین فێستیڤاڵی زووڕناژهنان له‌لایه‌ن گه‌وره‌شاره‌وانی موغڵاوه به‌ڕێوه‌چوو.
فێستیڤاڵه‌كه له گۆڕه‌پانی بهشكازا له شارۆچكه‌ی فه‌تحییه به به‌شداریی حه‌وت زووڕناژه‌نی به‌ناوبانگی توركیا و شه‌ش هونه‌رمه‌ندی بولگاریی، تایوانیی، ئازه‌ربایجانیی و مه‌قدۆنیی ئه‌نجامدرا.
له دوا رۆژی فێستیڤاڵه‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك له هاووڵاتییان له‌گه‌ڵ ژه‌نینی زووڕنا ده‌ستیان به هه‌ڵپه‌ڕكێ كرد.
بریكاری سه‌رۆكی گه‌وره‌شاره‌وانی موغڵا، جومهور چۆبان به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه مه‌به‌ستیان له‌و فێستیڤاڵه ئاشناكردنی نه‌وه‌ی نوێیه به‌و هونه‌ره و گواستنه‌وه‌یه‌تی بۆیان، گوتی: "كه‌سانێك ده‌ڵێن فێستیڤاڵی زووڕناش هه‌یه؟ به‌ڵام ئه‌نجامدانی بۆ یه‌كه‌مجار لێره له سه‌ر ئاستی جیهان و توركیا، زۆر باش بوو. چین و توێژه جیاوازه‌كان به‌شدارییان تێدا كرد و بووه جێی ره‌زامه‌ندی ئاماده‌بووان. ئه‌مساڵ بۆ پێنجه‌مین جار فێستیڤاڵه‌كه‌مان ئه‌نجامدا و ساڵانی داهاتووشدا به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ری".