وان
مەدینە کاپڵان تەمەن ٤٥ ساڵان بۆ ئەوەی سەرپەرشتی دایک و باوکی بکات، ٢٦ ساڵ لەمەوبەر ناچار بوو واز لەخوێندن بێنێ، ئێستا بەتەمایە بۆ بەشی تەکنۆلۆجیای خواردەمەنی بخوێنێ لەزانکۆی (عوسمانیە) .
سەرۆکی شارەوانیی ئەرگەنی (فاتیح یاڵچین) رایگەیاند: بەڵێن دەدەن ھاوکاریی تەواوی ئەو ژنە بکەن کە بە ھۆی کێشەی خێزانییەوە نەیاتوانی لەکاتی خۆیدا خوێندن تەواو بکات.
یاڵچین روونیکردەوە، مەدینە کاپلان ساڵانێک لەمەوپێش بە ھۆی ئەوە دەبوایە ئاگای لە دایک و باوکی بێ، بە ناچاری وازی لە خوێندن ھێنا، پاش ٢٦ ساڵ بەشداری لە تاقیکردنەوەکانی زانکۆ دەکات و جەختیشی لەوە کردەوە کە بۆ درێژە پێدان بە خوێندنەکەی ھەر یارمەتییەک لە دەستیان بێ بۆی دەکەن.
مەدینە کاپلان بۆ یارمەتییەکانی سەرۆکی شارەوانیی سوپاسگوزار بوو.