وان
بە سەرپەرشتی (زانکۆی یوزونجی یڵ) لە شاری وان، نۆژەنکردنەوەی قەڵای (ھۆشاپ) لەشارۆچکەی گورپنار دەستیپێکرد. لەکاتی کارکردندا لەنۆژنکردنەوەی قەڵاکەدا ئاسەوارێک بینرایەوە کە شارەزایان وای بۆ دەچن مێژووەکەی بگەڕێتەوە بۆ ٣٦٠ ساڵ لەمەوبەر. یاریدەدەری پرۆفیسۆر د.محەمەد تۆپ ، مامۆستای بەشی مێژوو لەزانکۆی یوزنجی یڵ و سەرپەرشتیاری نۆژەنکردنەوە گوتی " لەماوەی شەش ساڵی کار کردن لە قەڵاکەدا چەندین ئاسەواری دیکەی مێژوویی دۆزراونەتەوە، بەرچاوترینیان ئەمەیە کە ئێستا بینیومانەتەوە". ئاسەوارەکە پرۆژەیەکی ئەندازەیی دابەشکردنی ئاوە. شارەزایان دەڵێن ساڵی ١٦٥٠ زاینی دروستکراوە.