ئەنقەرە
گوتەبێژو جێگری سەرۆکی جەھەپە ھەلوک لەمیانی وەڵامدانەوەی رەخنەکانی BDP لە پارتەکەیان گوتی، پێش ھەموو شتێ با ئەوان واز لە سیاسەتی ژێر چەک و تیرۆر بێنن.
دوای ئەوەی (BDP) لە پرسی زمانی دایکدا رەخنەی لە (CHP) گرتبوو، ئەو بەرپرسەی جەھەپە دوای وەبیرھێنانەوەی بانگەوازەکەی (BDP) بۆ پەرلەمانتارە کوردەکان گوتی "با ئایین و زمانی جیاوازیشی ھەبێ، دواجار پەرلەمانتار نوێنەری ھەموو خەڵکە، پێویست ناکا نەژاد لەلایەن پەرلەمانتارەوە وەک چەک بەکار بھێنرێ. باشتر وایە کورد واز لە سیاسەتی نەژادی بێنێ ".
کۆچ ئەنجامدانی ئەو کارانەی لەلایەن پارتێکەوە بە ھەنگاوێکی مەترسیدار وەسفکرد.
ھەروەھا گوتی "سەرباری جیاوازیمان لە زمان، ئایین، نەژاد، رەگەز، بیرکردنەوەی سیاسی و مەزھەب ، ھەموان ھاوڵاتیی تورکیاین ".