ماردین
بە ھۆی ھێرشی چەکداری لە ماردین دایکێک و چوار منداڵەکەی بوونە بەقوربانی
ئەو ھێرشە چەکدارییەی لەبەردەم گرتوخانەی ماردین روویدا ٥ کوژراوی لێکەوتون.
ژنێک کە ھێشتا ناوی نەزانراوە لەگەڵ چوار منداڵەکەی، بەمەبەستی سەردانی خزمێکی خۆی دەچێتە بۆ گرتووخانە، لەبەردەم گرتووخانەکەدا لەلایەن کەسانێکی چەکداری نەناسەوە دەکەوێتە بەر ھێرش و لەئەنجامدا دایکەکە لەگەڵ چوار منداڵەکانی لە شوێنی رووداوەکە گیانیان لەدەستدا.
ھێزەکانی ئاسایش لێکۆڵینەوەی وردیان لە رووداوەکە دەست پێکردووە.