ھەولێر
دوێنێ چوارشەممە بەشێک لە ژێرزەمینی (مێگامۆڵ) لە شاری ھەولێری پایتەختی ھەرێمی کوردستان داڕما و ژمارەیەک قوربانیی لێکەوتەوە.
بەرپرسانی باڵەخانەکە رێگرییان لە رۆژنامەنووسان کرد و نەیانھێشت رووماڵی رووداوەکە بکەن.
سەرچاوەیەکی نزیک لە رووداوەکە بێ ئەوەی ناوی خۆی بدرکێنێ گوتی" کرێکارێک مردووە، نزیکەی ١٠ برینداریش بە نھێنی گەیەنراونەتە نەخۆشخانەکانی (فریاکەوتنی رۆژھەڵات و رزگاری).